شبكة لالش الاعلامية

موسل…تاخه‌كێ دى هاته‌ رزگاركرن

موسل…تاخه‌كێ دى هاته‌ رزگاركرن
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی “ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین” ئاشكرای كرد كه‌ گه‌ڕه‌كی فاروقی یه‌كه‌م له‌ شاری كۆن له‌ به‌ری راستی موسڵ له‌ ژێر كۆنترۆلی چه‌كدارانی داعش رزگار كرا.

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كان فه‌ریقی روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر گه‌ڕه‌كی فاروقی یه‌كه‌میان له‌ شاری كۆنی به‌ری راستی موسڵ رزگار كرد و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی هه‌ڵكرد و زیانێكی زۆریا به‌ دوژمن گه‌یاند.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، ته‌نها یه‌ك له‌سه‌د شاری كۆنی موسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ماوه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق چوونه‌ ناو شه‌قامی فاروق كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی موسڵی كۆن و هێزه‌كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

رائد شاكر جه‌وده‌ت وتیشی، ته‌نها 800 مه‌تر ماوه‌ هێزه‌كانمان ته‌واوی گۆڕه‌پانی میحوه‌ره‌كه‌ رزگار بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی رابگه‌یه‌نن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاميره‌كێ نوو دكارت ئاڤا ڤه‌خوارنێ ژ هەوايى دروست بكه‌ت

Lalish Duhok

زه‌لامه‌ك 44 سالان پشتى مرنێ ڤه‌دگه‌رته‌ ڤه‌ 

Lalish Duhok

یونسێف مه‌ترسیدارترین وه‌لات بۆ زارۆكێن ژ نوو ژ دایكبووى ل جیهانێ دا دیاركر

Lalish Duhok