شبكة لالش الاعلامية

هێزە ئەمنیێن عێراقێ دەروازێن موسلا كه‌ڤن كۆنترۆل دكن

هێزە ئەمنیێن عێراقێ دەروازێن موسلا كه‌ڤن كۆنترۆل دكن

رووداو- هەولێر

فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند، هێزەکانیان دەروازەكانی موسڵی كۆنیان بە تەواوی كۆنترۆڵكردووە، كە دوایین پێگەی چەكدارانی داعشە لە بەری راستی شاری موسڵ.

رۆژی سێشەممە 27-6-2017 فەریق رائید شاكر جەودەت فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “هێزەكانمان، سوپای عێراق، دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی چەكدارانی داعشیان لە موسڵی كۆن بە تەواوی گەمارۆداون ، تەنیا ژمارەیەك چەكداری كەم لە ناوچەكە ماون و رووبەرێكی كەمیان بەدەستەوە ماوە و خۆیان لە نێو خانووی هاووڵاتیان و كۆڵانە تەنگەكان قایمكردووە، دانیشتووانیش وەكو قەلغانی مرۆیی بۆ رێگرتن لە پێشڕەوی هێزە ئەمنییەكان بەكاردێنن”.

رائید شاكر گوتیشی “دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شەقامی فارووق، 4 فرقەی جەنگی پۆلیسی فیدراڵی دەروازەكانی موسڵی كۆنیان كۆنترۆڵكردووە و لە لێوارەكانی كۆمەڵگەكانی بازرگانی سەرچخانە جێگیرن، پێشبینیش دەكەم لە چەند رۆژی داهاتوو هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بگەنە شەقامی كۆڕنیش لە نزیك رووباری دیجلە”.

رۆژی دووشەممە 26-6-2017 فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی واهاتین نەینەوا كۆنترۆڵكردنەوەی گەڕەكی فارووقی یەكەمی لەبەری راستی شاری موسڵ راگەیاند. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەرمینیا کۆنسولخانا خۆ دێ ل هەرێمی کوردستانێ ڤه‌كت

Lalish Duhok

توركيا: دێ له‌شكرێ خوه‌ ل عيراقێ زێده‌ كه‌ين

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: كۆمبوونا ل گه‌ل سه‌رۆكێ ئازه‌ربایجانێ یا به‌رهه‌مدار بوو

Lalish Duhok