شبكة لالش الاعلامية

پێله‌كا گەرمێ به‌ره‌ف هەرچار پارچەيێن کوردستانێ دئێت

پێله‌كا گەرمێ به‌ره‌ف هەرچار پارچەيێن کوردستانێ دئێت 
رووداو – هەولێر

شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات، ئەو هەوا گەرمەش پووش و پاوانی بەهار وشک دەکات، بۆیە لە رۆژژمێری کوردیدا بەم مانگە دەگوترێت، پووشپەڕ.

رۆژی چوارشەممە 28-6-2017 پلەی گەرما لە شارەکانی باشووری کوردستان بەراورد بەرۆژی سێشەممە بەرزتر دەبێتەوە و گەرمترین شاریش، کەرکووک دەبێت کە پلەی گەرمای دەگاتە 47 پلەی سیلیزی.

بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە نزمترین پلەی گەرمی لە شاری هەولێر 30 پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترینیش 45 پلە. هەروەها لە شاری سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 30 پلەی زیلیزی و بەرزترینیش 42 پلە دەبێت.

لە شاری دهۆک ئەمڕۆ نزمترین پلە 27 و بەرزترین 43 دەبێت. بەپێی ئەو پێشبینییە شاری کەرکووک، گەرمترین شاری باشووری کوردستان دەبێت، کە نزمترین پلەی گەرمای 31 پلە دەبێت.

شەپۆلی گەرما چەند شارێکی باکووری کوردستانیش دەگرێتەوە، لە شارەکانی: مەڵەتی، خارپێت، سەمسوور، دێرسم و چەولیک زەنگی مەترسی بەرزی پلەی گەرما لێدرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسی خەڵکیان لە شەپۆلێکی گەرما ئاگادارکردووەتەوە. بەپێی ئاگادارییەکە خەڵکی ناوچەکە بەو شەپۆلە گەرمایانە ئاشنا نین، بۆیە پسپۆرانی کەشوهەوا و تەندروستی هاتوونەتە سەر خەت و رێنمایی تایبەت بە خەڵکی ئەو شارانە دەدەن.

پلەی گەرما لە شاری دێرسم 38، سەمسور 42، مەڵەتی 40، خارپێت 39، چەولیک 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

لە رۆژهەڵاتی کوردستان، رەوەندەکانی ئیلام کە بە 15 هەزار خێزان مەزەندە دەکرێن، بەهۆی گەرما بارگەیان کۆدەکەنەوە و بەرەو ناوچە کوێستانییەکان دەڕۆن.

کەشناسی ئێران رایگەیاندووە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و، کاریگەییەکانی تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت، پێشبینیش دەکرێت پلەی گەرما لە شارەکانی کرماشان وئیلام بگاتە 40 پلەی سەتی.

لە رۆژئاوای کوردستانیش پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات، لە قامیشلی و کۆبانێ لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما لەنێوان 41 بۆ 43 پلە دەبێت، لە عەفرینیش لە نێوان 38 بۆ 41 پلەی سیلیزی دەبێ

پسپۆران کۆکن لەسەر ئەوەی بۆ خۆپارستن لە گەرما، پێویستە ئاوی زیاتر بخورێتەوە، خەڵک کەمتر لەبەر تیشکی هەتاو بمێنێتەوە، هەروەها تاوەکو بۆیان دەکرێت ئەو پۆشاکانە بپۆشن کە رێژەی لۆکەیان تێدا زۆرە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا خووندنا بلند: بڕیارا نەمانا سێ نمرێن دەرچوويێن١٢ی ئامادەیی ئەڤ ساله‌ دێ ئێته‌ بجهئينان

Lalish Duhok

كورد بۆ سەرژمێریا گشتی ل عێراق] داخوازا دلنیابوونێ دكن

Lalish Duhok

وه‌لاتێ چینێ 170 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوارێن مووسلێ و فه‌للوجه‌ دابین دكت

Lalish Duhok