شبكة لالش الاعلامية

سه‌قايێ گەرم بۆ نەخۆشێن دلى مەترسیدارە

سه‌قايێ گەرم بۆ نەخۆشێن دلى مەترسیدارە
رووداو-سلێمانی

دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی دەڵێ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەرەوە دەبنەهoی دابەزاندنی کتوپڕی گوشاری خوێن، بۆیە باشترە تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن لە مانگە گەرمەکانی ساڵدا بەشێوەیەکی رێکوپێک پێوانەی گوشاری خوێنیان بکەن و راوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن سەبارەت بە کەمکردنەوەی بڕی دەرمانەکانی دابەزێنەری گوشاری خوێن.

دامەزراوەکە دەڵێ لە کاتە هەرە گەرمەکانی رۆژدا باشترە تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ لەنێو ماڵ بمێننەوەو روونەکەنە دەرەوە.

وەک دامەزراوە ئەڵمانییەکە روونیکردووەتەوە، لەکاتی گەرمای زۆردا و لەپێناو دابەزاندنی پلەی گەرمیی زیاد لە پێویستی جەستە، دڵ ناچاردەبێ بڕێکی زۆرتر لە خوێن پاڵ بنێ بۆ جەستە، ئەوەش فشار و بارگرانییەکی زۆرتر دەخاتە سەر دڵ و ماندووی دەکات، کە رەنگە لە توانای دڵی تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ بەدەربێ.

ئێستا شەپۆلێکی گەرما رووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما گەیشتووەتە پەنجا پلەی سەدی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

10 سالا دێ رووخسارێ ته‌ گه‌نجتر كت 

Lalish Duhok

خوارنا قاوێ توشبوونێ ب شێرپەنجێ کێم دكت

Lalish Duhok

پێکەنین ئازارا لادده‌ت

Lalish Duhok