ئەمریكا هەولێن خۆ بۆ ژناڤبرنا ئەبوبەكر بەغدادی خۆرتر دكت
وشه
لەدوای ئازادكردنەوەی زۆرینەی شاری مووسڵ بەهەردوو بەرییەوە، خەریكە جەنگی ئازادكردنەوەی سەنتەری شارەكە تەواو دەبێت بێجگە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە، هاوكات لەگەڵ نەمانی چەكدارانی داعش لە سەنتەری مووسڵ و هەڵاتنیان بەرەو ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا، ئەمەریكا چاودێریكردنی ئاسمانی ئەو ناوچانەی چڕتر كردووەتەوە و بەدوای ئەبوبەكر بەغدایی سەركردەی داعشدا دەگەڕێت بۆ لەناوبردنی.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری عێراق لەو بارەوەرای دەگەیەنێت كە ئەمەریكا ژمارە و دەرچونی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی بۆ دووهێند زیاتر كردووە بەمەبەستی چاودێریكردنی ناوچە سنوورییەكان و گەڕان بەدوای بەغدادییەوە.
ئەو بەرپرسە روونی كردەوە، ئەو ناوچانەی ئەمەریكا گرنگیان زیاتر پێ دەدات ناوچە سنوورەكانی نێوان سووریا و عێراقە، ئەوەش لەو كاتەی كە بەغدا خۆی بۆ راگەیاندنی ئازادكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵ لە داعش ئامادە دەكات كە بە پایەتەختی رۆحی ئەو رێكخراوە دادەنرێت.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، ئێستە نزیكەی 40 فڕۆكەی لەو جۆرەی ئەمەریكا لە عێراق هەن كە خاكی عێراق رووماڵ دەكەن، بێجگە لە ناوچە سنوورییەكانی سووریا و ئەوان بەدوای هەر ئاماژەیەك بۆ ئەبوبەكر بەغدادی یان سەرانیتری داعش دەگەڕێن و دووپاتی كردەوە كە تیمێكی گەڕانی تایبەت سەرپەرشتی ئەو فڕۆكانە دەكات لە دوو بارەگە لە هەولێر و بەغدا ئاشكراشی دەكات كە بوونی مووشەكی ئاراستەكراو لای ئەو فڕۆكانە نیشانەی ئەوەیە كە گرتنی بەغدادی گرنگ نییە و مەبەست لەناوبردنیەتی.
هەفتەی رابردوو هەریەك لە وەزارەتی بەرگری رووسیا و یاریدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایان گەیاند كە ئەگەری زۆر هەیە كە ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش لە بۆردمانێكی ئاسمانی رووسیا لە شاری رەقە لە كۆتای مانگی رابردوودا كوژرابێت، ئەو ئەگەرەی ئەمەریكا دووری خستەوە بەوەی زانیارییەكان لەبارەی كوژرانی بەغدادی دووپات نەكراوەن.
بەپێی دواترین راپۆرتی تەناهی عێراقی لە كۆی 53 سەركردەی ئەنجوومەنی شورای رێكخراوی داعش، 34یان كوژراون لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە ئەنجامی بۆردمانی ئاسمانی و جەنگی راستەوخۆدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
