کەنەدا ده‌مێ مانا سەربازێن خۆ ل عێراقێ درێژکر
رووداو – برۆكسل
حكومه‌تی کەنەدا مانەوەی سەربازانی لە عێراق تاوەکو 31ی ئاداری2019 درێژکردەوە و جه‌ختیانكرده‌وه درێژه به‌كاری مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانی ئه‌منی عێراقی ده‌ده‌ن.
لە راگەیێندراوێکی ھاوبەشدا، هارجیت ساجان وەزیری بەرگری و کریستیا فریلاند وەزیری دەرەوەی كه‌نه‌دا رایانگه‌یاند، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی کەنەدا كه له 200 سه‌رباز پێكهاتوون، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لە عێراق دەمێننەوە و مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی عێراق دەکەن.
هارجیت ساجان لەكاتی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ ئاشكرایكرد، کەنەدا بە سیاسەتی نوێی بەرگرییەوە ئامادەیە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی ھەبێت و گوتی “ئەمە رووبەڕووبوونەوەی کێشەی ئەمنی ئەو ھاوبەش و ھاوپەیمانانەمان دەگرێتەوە کە لە ژێر ھەڕەشەدان”.
ساجان راشیگەیاند: “ھێزەکانی ھاوپەیمانان دژی داعش لە عێراق و سووریا وێڕای خراپی دۆخی ئەمنییەوە، ناچارە درێژە بە کارەکانی بدات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
