ره‌بۆ مه‌ترسيا نه‌خۆشیێن دلى زێده‌تر دكت
كوردستان تى ڤى
توێژه‌ران هۆشداریان دا كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له منداڵى تووشى نه‌خۆشى رٍه‌بۆ ببوونه‌وه له گه‌وره‌ساڵى دا تووشى گه‌وره‌بوونى خوێنبه‌ره‌كان دڵ ببوونه‌وه .
توێژه‌رانى زانكۆیی لوئیزیانا له ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشینه‌ى تووشبوون به نه‌خۆشى رٍه‌بۆیان هه‌بووه له ته‌مه‌نى منداڵى دا له مه‌ترسى تووشبوون به كورتبوونى هه‌ناسه ، ئێش وئازارى سینگ ، جه‌ڵته‌ى و له كۆتاییدا نه‌خۆشییه‌كانى دڵ دان له گه‌وره‌ساڵیدا..
توێژینه‌وه‌كه پیشانى داوه كه نه‌خۆشى ره‌بۆ له ته‌مه‌نى منداڵى ده‌بێته هۆى گه‌وره‌بوونى خۆێنبه‌ره‌كان و كێشه وگرفت له‌و ماسوڵكه‌یه‌ى كه ده‌بێته هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێن سه‌ركه‌وتوو نابن .
لو كى ، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه توێژه‌ره، له‌و باره‌یه‌وه گووتى : كه‌سانى گه‌نج ئه‌وانه‌ى پێشینه‌ى تووشبوون به رٍه‌بۆیان هه‌یه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ دان.هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پیشانى داوه كه ئه‌و حاڵه له نێو تووشبووان به فشارى خوێن زیاتره.
به ووته‌ى تویژه‌ران ، تووشبوون به نه‌خۆشى رٍه‌بۆ له ده‌یه‌كانى رابردوو به رێژه‌ى 8.6 له سه‌دا له نێو منداڵان و به‌رێژه‌ى 7.4 له سه‌دا له نێو گه‌وره‌ساڵان روو له زیادبوون دایه .ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه ره‌بۆ له گه‌وره‌ساڵى مه‌ترسى تووشبوون به مردنى ناواده و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێبه‌ره‌كان زیاتر ده‌كات .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
