زگێ زارۆكهكى وەکى تۆپكێ لێهاتيه
خەندان- 
منداڵێکی خەڵکی هندستان بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەن لە گەدەیدا سكی هێندەی تۆپێکی پێی لێهاتووەو بەو هۆیەوە لە جوڵە کەوتووە.
ئەو منداڵە ناوی شاهانورەو تەمەنی 7 ساڵە، دایک و باوکی داوای یارمەتی و هاوکاری لە خەڵکی ناوچەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی بەهانای کوڕەکەیانەوە بچن، چونکە توانای ئەو بڕە پارەیەیان نییە کە دەبێت بۆ نەشتەرگەری منداڵەکەیان تەرخان بکرێت.
ئەو منداڵە تووشی فشبوونی گەدەی هاتووەو بەو هۆیەوە سکی ئاوساوە، نەدەتوانێت خواردن بخوات نەدەتوانێت بەهۆی گەورەبوونی سکییەوە جوڵە بکات، لەلایەکی تریشەوە هەر جۆرە خواردنێک بخوات ناتوانێت لە گەدەیدا جێگیر ببێت.
بەگوێرەی هەواڵی دەیلی مەیلی بەریتانی پزیشکەکانی وتوویانە تەنها نەشتەرگەری چارەسەری ئەو منداڵە دەکات و نزیکەی 2400 جونیەی ئیستەرلینی تێدەچێت.
بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە سییەکانی ئەو منداڵە تووشی هەوکردن بووەو رەنگە لەگەڵ ئەوەدا تووشی شێرپەنجەش ببێت.
لەئێستادا دایک و باوکی ئەو منداڵە چاوەڕوانی موعجیزەیەک دەکەن بۆ ئەوەی منداڵەکەیان چاک ببێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
