سه‌نته‌ره‌كێ ڤه‌كۆلينێ: داعش ژ سه‌دێ 60 ئاخ و ژ سه‌دێ 80 داهات ژ ده‌ستدايه
K24 – هه‌ولێر:
داعش له سه‌دا 60ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له عێراق و سووريا و له سه‌دا 80ى داهاتى له‌ده‌ستداوه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له توێژينه‌وه‌يه‌كدا دامه‌زراوه‌ى IHS Markitى بريتانى ئاشكرايكردووه.
ئه‌و دامه‌زراوه‌يه له توێژينه‌وه‌كه‌يدا رايگه‌ياندووه، له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014دا كاتێك خيلافه‌تى راگه‌ياند، 90 هه‌زار كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى تا كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2015 له‌به‌ر ده‌ستدابوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نيا 36 هه‌زار و 200 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى له‌به‌ر ده‌ستدا ماوه.
له هاوينى 2014ه‌وه تا ئێستا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و رۆژانه فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆردومانى داعش ده‌كه‌ن.
له ئێستادا له مووسڵ سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى و له ره‌ققه‌ى سوورياش هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له شه‌ڕدان له دژى چه‌كدارانى داعش.
لودوفيكۆ كارلينۆ، توێژه‌رى تايبه‌تمه‌ند له كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دامه‌زراوه‌ى كولومب ستراك، له باره‌ى داهاتووى داعشه‌وه گوتى: ئه‌وه‌ى روونه دواى سێ ساڵ له راگه‌ياندنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى داعش شكستيهێنا.
گوتيشى: ئه‌وه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ماوه‌ته‌وه، تا پێش كۆتايى ئه‌مساڵ له ده‌ستى ده‌دات و پڕۆژه‌كه‌ى داعش له زنجيره‌يه‌ك ناوچه‌ى دابڕاو ده‌مێنێته‌وه تا 2018 به يه‌كجارى له ده‌ستيان ده‌دات.
سه‌باره‌ت به زيانه مادديه‌كان، داهاتى مانگانه‌ى داعش له 81 مليۆن دۆلار له وه‌رزى دووه‌مى 2015 كه‌ميكردووه بۆ16 مليۆن دۆلار له هه‌مان ماوه‌ى 2017دا و ئه‌و كه‌مبوونه‌ش رێژه‌ى له سه‌دا 80يه.
ئه‌ه‌شى گوت: كه به‌رده‌وام داهاتى داعش رووى له كه‌مبوونه‌وه‌يه به هۆى له ده‌ستدانى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و باج و داهاته ناوخۆييه‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
