رووسیا خۆ بۆ شه‌رێ داويێ جیهان ئاماده دكت
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی میدیا بیانییه‌كان، رووسیا خۆی بۆ “جه‌نگی كۆتایی جیهان” ئاماده ده‌كات.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان له ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌وه وه‌رگیراوه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ” كرملین، ژێرزه‌مینی زۆری له ژێر زه‌وی مۆسكۆدا درووستكردووه كه چه‌كی ئه‌تۆی كاریان لێناكات”.
هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا پێی وایه، سه‌ركرده‌كانی رووسیا له كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمیدا، په‌نا بۆ ئه‌و ژێرزه‌مین و حه‌شارگانه ده‌به‌ن، كه هه‌زاران كه‌س ده‌توانن خۆیانی تێدا بشارنه‌وه.
له نوێترین راپۆرتی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ” باره‌گایه‌كی سه‌ركردایه‌تیان له ناخی زه‌ویدا و له ژێر كۆشكی كرملیندا ئاشكرا كردووه، هه‌روه‌ها حه‌شارگه‌یه‌كی دیكه‌ش له ژێر زانكۆی مۆسكۆدا هه‌یه، سه‌ركرده‌كانی رووسیا ده‌توانن له‌و حه‌شارگانه‌وه بگوازنه‌وه ناو یه‌كدی و پێكه‌وه گرێدراون.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی “براڤدا”ـی رووسی نووسیوویه‌تی” هه‌واڵگری ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا رایانگه‌یاندووه كه، رووسیا سه‌رقاڵی درووستكردنی ده‌یان باره‌گای نهێنین له ژێر زه‌ویدا بۆ سه‌ركردایه‌تی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
