شبكة لالش الاعلامية

هەفتيانە دوو جاران خوارنا چپسا مەترسيا مرنێ زێده‌ دکت

هەفتيانە دوو جاران خوارنا چپسا مەترسيا مرنێ زێده‌ دکت
رووداو-سلێمانی

ئەوانەی هەفتانە دوو جار چپسی پەتاتە دەخۆن، ئەگەری مردنیان دوو هێندە زیاددەکات، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.

پەتاتە خۆراکێکی سەرەکی بەریتانییەکانە و بە شێوەی جۆراوجۆر دەیخۆن و بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی رووپیویی خۆراک لەو وڵاتە، پەتاتەخواردن لەساڵی 1974 تاکو 2014 سێ هێندە زیادیکردووە.

توێژەرەکان لە نەریتی پەتاتە خورادنی 4440 کەسیان کۆڵییەوە کە تەمەنیان لەنیوان 45-79 ساڵان بووە و بۆماوەی هەشت ساڵی تەواو بەدواداچوونیان بۆ کردوون. لە ماوەی توێژینەوەکەدا 239 کەس لەوانەی بەدواداچوونیان بۆ کراوە، مردوون.

لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت زۆر خواردنی پەتاتە بە شێوەکانی دیکە (بۆ نموونە کوڵاو)، ئەگەری مردن زیادناکات. بەڵام هەفتانە 2-3 جار خواردنی پەتاتەی سوورەوەکراو لەنیو رۆن (چپس و هاوشێوەکانی) ئەگەری مردنی دوو هێندە زیادکرد.

مەترسی چپسی پەتاتە لەسەر هەمووان هەبووە، بێ گوێدانە تەمەن و رەگەزی ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێ.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی “American Journal of Clinical Nutrition” بڵاوبووەتەوە و پۆرتاڵی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئاماژەیپێکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌تا 10 سالێن دی کەس خودانێ ترومبێلێ نابت

Lalish Duhok

نیشانێن كێميا ڤیتامین D ل له‌شى دا

Lalish Duhok

زه‌لامه‌ك زێده‌تر ژ  60 سالانه‌ ل ناڤ ئاميره‌كى ئاسنى دا دژيت

Lalish Duhok