كچه‌كا ئێزدی ژ ده‌ستێ داعش هاته رزگاركرن
باسنيوز:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ڕزگاركردنى كچێكى دیكه‌ى ئێزدی له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، ڕاگه‌یاند.
عه‌مید سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ڕای گه‌یاند :” مه‌فره‌زه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگرى سه‌ر به پۆلیسی فیدڕاڵى و دژه‌تیرۆرى نه‌ینه‌وا، كچێكى ئێزدییان له ده‌ست داعش ڕزگار كرد”.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و پرۆسه‌یه دواى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى ورد له‌سه‌ر بوونى كچه كوردێكى ئێزدی ڕفێندراو، ئه‌نجام درا، كه داعش له مانگى 8ى 2014 ڕفاندوویه‌تی و به زۆر دراوه به یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه.
مه‌فره‌زه‌كان توانییان كچه ئێزدییه ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌كه له ده‌ست چه‌كدارانى داعش ڕزگار بكه‌ن و ئێستا ته‌ندروستییه‌كى باشى هه‌یه، دواى ناسینه‌وه‌ى ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كه‌ى كراوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
