کێمخەوی ئەگەرێ تووشبوونا ب ئەلزهایمەر زێده دکت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە پەیوەندی هەیە لەنێوان کەمخەوی و تووشبوون بە نەخۆشیی ئەڵزهایمەر.
توێژەرەکان لە زانکۆی ویسکۆنسن مادیسن بوون لە ئەمریکاوە و توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی (Neurology) بڵاوکردووەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا پشکنین بۆ 101 کەس کراوە کە پێکهاتەی بۆماوەییان وەها بووە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەڵزهایمەر لە خەڵکی دیکە زۆرتر بووە.
نێوەندی تەمەنی بەشداربووان 63 ساڵان بووە و لەکاتی پشکنینەکاندا توانای هزر و زیرەکییان ئاسایی بووە، فۆڕمێکیشیان پێ پڕکراوەتەوە سەبارەت بە کواڵیتی خەوتنیان، نموونەیەکیش لە شلەی نێو کەناڵی بڕبڕەکانی پشتیان وەرگیرا کە دڕکەپەتکی تێدایە.
دوای خوێندنەوەی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان، دەرکەوت ئەوانەی کەم دەخەون یان خەویان پچڕپچڕ و ناڕێکە، لە پشکنینی شلەکەی پشتیاندا زیاتر نیشانەی بایۆلۆجی ئەوتۆ هەن کە دەریدەخەن تووشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی ئەڵزهایمەر نزیکە.
ئەوانەی تووشی ئەڵزهایمەر دەبن، چەند ساڵیک بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، لە مێشک و دەمارەکانیان پرۆتینێک دەردەکەوێ بەنێوی (بێتا ئەمایلۆید) کە بە پشکنینی شلەی نێو کەناڵی بڕبڕەی پشتیاندا دەستنیشاندەکرێ.
توێژەرەکان وایدەبینن کە ئەگەر گرفتەکانی خەو لەو کەسانەدا چارەسەر بکرێن، ئەوە لەوانەیە پێشوەخت رێگەبگیرێ لە تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەڵزهایمەر
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
