په‌رله‌مانتاره‌كێ پارتی پێشنیازه‌كێ دئێخته به‌رده‌م به‌غدا
باسنيوز:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێ مەرجی مانەوەی عێراق به یه‌ك پارچه‌یى، ئەوەیە بەغدا ڕه‌زامه‌ند بێت و دان بە ده‌وڵه‌تى كوردستاندا بنێ.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نووسیویەتی “كوردستان لە 1991وه سه‌ربه‌خۆ بووه و له عێراق جیابووه له ڕووەكانى سیاسی و داراییه‌وه، هه‌روه‌ها یاسای تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندى ڕامیارى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى بوون و به‌رده‌وامى حكوومه‌تێكى به‌هێز، به‌ڵام له دواى 2003وه هه‌رێمى كوردستان سازشى له به‌شێك له سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ى كرد بۆ حكوومه‌تى ناوه‌ندى، ئەویش له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مافه دارایی و سیاسییه‌كانی، كه هاوبه‌ش بێت له دروستكردنى بڕیاری سیاسی و داهاتووى عێراق و مانه‌وى به یه‌كپارچه‌یى.
ده‌شڵێ سیاسه‌تى به‌غدا له به‌رامبه‌ر هه‌ولێر به تایبه‌ت له دواى ساڵى 2014وه هیچ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى نه‌هێشت كه هه‌رێمى كوردستانی به عێراقه‌وه به‌ستبووه‌وه، ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له ژێر سایه‌ی ده‌ستوورى 2015ى عێراقدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه بیری له سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه كردەوه و واده‌ى ڕیفراندۆمى په‌سه‌ند كرد.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسی ئه‌وه ده‌كات، سه‌ربه‌خۆیی یه‌كه‌م ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان نییه، به‌ڵكو پێشتریش له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بووه، هیچ وڵاتێكى بێگانه‌ش ناتوانێ ڕێگرى له ڕای میلله‌تێك بكات، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستە عێراق بتوانێت بیكات ته‌نیا یه‌ك شته بۆ مانه‌وه‌ى عێراق به یه‌كپارچه‌یی، ئەویش بریتیە لە ڕەزامه‌ندبوون و دانپێدانان به ده‌وڵه‌تى كوردستان له به‌رامبه‌ر ڕه‌زامه‌ندى هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شیه‌كى تر (كۆنفیدراڵى)، به‌ڵام ئایا كوردستان به‌مه ڕ‌ازى ده‌بێت؟
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
