شبكة لالش الاعلامية

ژنه‌ك گیان ژدەستدانا زه‌لامێ خۆ ب ڤیدیۆيێ تۆماردکت

ژنه‌ك گیان ژدەستدانا زه‌لامێ خۆ ب ڤیدیۆيێ تۆماردکت

خەندان-

ژنێکی ئوسترالی کەوتنەخوارەوەو گیانلەدەستدانی مێردەکەی بەڤیدیۆ تۆماردەکات لەکاتێکدا لەبەرزی 30 مەترەوە کەوتە خوارەوەو بۆ ناو تەنکایی ئاوێک.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، پیاوێکی ئوسترالی بەناوی رۆجێر جۆن هوسی لەگەڵ ژنەکەیدا لەکەنار دەریایەکی دوورگەی فۆکیت لە وڵاتی تایلەند سەرقاڵی کات بەسەربردنن و پیاوەکە دەیەوێت لەڕێی پەرەشوتەوە بە ئاسمانی سەر دەریاکەدا بەرزببێتەوە، بەڵام کۆتاییەکەی بەمردنی تەواو دەبێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە لەلایەن ژنەکەیەوە تۆماردەکرێت، پیاوەکە بە پێکەنینەوە دەیەوێت ئەو سەرکێشییە تاقیبکاتەوە بێئاگا لەوەی چەند خولەکێکی کەمی ماوە لە ژیاندا.

دوای بەرزبوونەوەی زیاتر لە 30 مەتر، پیاوە تەمەن 70 ساڵەکە بەشێوەیەکی کتوپڕ دەکەوێتە ناو تەنکایی ئاوێکەوەو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

بەپێی دەیلی مەیل، ئەو پیاوە بازرگانێکی سەرکەوتووە لە وڵاتەکەی خۆی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی چەند دامەزراوەیەک دەکات و کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆی دامەزراندووە بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌كته‌ره‌كێ ناڤدارێ به‌رازیلی گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا

Lalish Duhok

5 مه‌زنه‌ سزايێن هاتن و چۆنێ دمێژوويێ دا

Lalish Duhok

كه‌نارێ شوشه‌یی ئێك لژ سه‌ره‌نجڕاكێشترین كه‌نارێن جیهانێ يه‌

Lalish Duhok