كه‌نه‌دا: هیچ خشته‌یه‌كێ ده‌مى نینه بۆ پێدانا چه‌كى بۆ پێشمه‌رگه‌ى
خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، هیچ ستانداردێك و پرۆسه‌ی پێشتر بڕیارلێدراو یان خشته‌یه‌كی كاتی نییه، بۆ پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو “به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشه‌كه له‌سه‌رزه‌مین،پێداویستییه‌كان به‌په‌له‌ن و ئێستا له بواری جێبه‌جێكردندایه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، گرێبه‌سته‌كان دراون به ته‌نها یه‌ك سه‌رچاوه”.
ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی، به‌های چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كان 9.5 ملیۆن دۆلاره‌و هێزه تایبه‌ته‌كانی كه‌نه‌دا ئێستا ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كڕینی به‌په‌له‌ی چه‌ك و پێداویستییه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام سوپای كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاندووه هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی ڕه‌نگه ڕاده‌ستبكرێت.
له‌مانگی شوباتی 2016، یوستین ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چه‌ك و پێداوێستی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا چه‌ك و پێداویستییه‌كان ڕاده‌ستنه‌كراون.
چه‌ك و پێداویستییه‌كان قه‌ناسی جۆری 50 كالیبه‌ر به دووربینه‌وه، گولـله هاوه‌نی 60 ملم، سیستمی دژه تانكی كارڵ گوستاڤ، و هه‌ڵده‌ری موشه‌ك، ده‌مانچه، تفه‌نگی بچووك، دووربینی دووچاوی هه‌ستیار به‌گه‌رمی، كامێرا، و پێداویستی پزیشكی.
به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا، چه‌ك و پێداویستییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌وه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
