بارزانی ده‌مێ هه‌ڵبژاردنێن په‌رله‌مانى و سه‌رۆكایه‌تيێ دیاركر
خه‌ندان-
مه‌سعود بارزانی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى دیاریكرد.
بارزانی ئه‌مڕۆ له‌نوسراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رۆژی یه‌كی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵی دیاریكردووه، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پابه‌ندن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست و هاوكاری و هه‌مانگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه.
رۆژی 6-11-2017 واده‌ی ئه‌م خوله‌ی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت.
هاوكات شیروان زرار وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەخەندان-ی راگەیاند، ئەوان لە ئەنجومەنی كۆمیساران تاوەكو ئێستا وەڵامی ئەو نوسراوەیان نەداوەتەوە.
حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 6-3-2017 بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پەسه‌ندكرد كه زیاترە لە 20 ملیۆن دۆلار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
