سعودیه و عێراق بۆ به‌رهه‌نگاربوونا تیرۆرێ رێككه‌فتن
كوردستان تى ڤى
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه به‌رپرسانی سه‌ربازی سعودیه و عێراق ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منی له نیوان هه‌ردوو وڵات له چوارچێوه‌ی نه‌هێشتنی تیرۆر . سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه كه هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕێڕه‌وی عه‌رعه‌ر كه تاكه سنووری نێوان هه‌ردوولایه، بكه‌نه‌وه وه‌ك ئاسانكاری بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج بۆ هاووڵاتیانی عێراق .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای سعودیه جه‌ختی له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری به‌تایبه‌تی له بواری نه‌هێشتنی تیرۆر كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچیت له هه‌موو بواره‌كاندا و ده‌بێت هه‌ردوو وڵات چاودێرییه‌كی ورد بخه‌نه سه‌ر ناوچه بیابانییه‌كان چونكه ڕووبه‌رێكی زۆر به‌رفراوانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
