مفا و زیانێن خودانکرنا كتكێ بزانە
باسنيوز:
ئێستا تەنانەت لە کوردستانیش، خەڵکانێ لەنێو ماڵی خۆیاندا پشیلە بەخێو دەکەن، ھەروەھا چەندین فرۆشگەی پشیلە، سەگ، باڵندە و ماسی، لە شارەکانی کوردستان کراونەتەوە، لێرەدا تەنیا باسی سوود و زیانەکانی بەخیوکردنی پشیلە دەکەین، بێ گومان دەبێ لە ھەموو حاڵەتێکدا، ئەو کەسەی پشیلە بەخیو دەکات، رەچاوی کوتان و چاودێریی تەندروستیی پشیلەکە بکات.
سوودەکانی
1- بە زۆری حەزی یاریکردنیان ھەیە و ئەم یاریکردنەش خاوەنەکانیان ئاسوودە دەکات.
2- ئەو منداڵانەی لەگەڵ پشیلە دەژین، لە ڕووی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ خەڵکی باشتر دەبن.
3- ئەو خرمەخرمەی پشیلە دەیکات، چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، و سترێسی بەخێوکەرەکە کەم دەکاتەوە.
4- کەم تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک، وەک (نەخۆشیی دڵ بە زۆربەی جۆرەکانی و ئەو نەخۆشییانەی کە تووشی موولوولەکانی خوێن دەبن).
5- بەھێزکردنی توانای بەرگریی کەسەکە بۆ نەخۆشی، چونکە ھەستی مرۆڤەکان توانایەکی زۆر دەدات بە کەسەکە، بە شێوەیەک بتوانێت بەئاسانی خۆی لە نەخۆشی بپارێزێت.
6- کەم تووشبوونت بە نەخۆشی، بە تایبەتی بۆ منداڵان.
7- کەمبوونی ھەستیاری بۆ ئەو کەسانەی ڕەبۆ و ھەناسە تووندیان ھەیە.
8- چەوریی لەش کەم دەکات، چونکە ئەو خێزانەی کە پشیلەیان ھەبێت دەتوانن بە بەردەوامی وەرزش بکەن و بجوڵێن.
9- کەمبوونی ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.
10- ھەمیشە بە بەردەوامی خۆشەویستی و دڵخۆشییت پێ دەبەخشێ.
زیانەکانی
1- تووشبوون بە ھەوکردنی چاو، ئەم ھەوکردنە تووشی چاو دەبێت، کە چاو سوور دەبێت و بە ھەمیشەیی ڕیبۆق دروست دەکات و فرمێسک دەڕێژێ، بۆیە ئامۆژگاریمان ئەوەیە کە ھەمیشە لە دوای دەست دان لە پشیلە، دەستەکانت بشۆیت و نابێت ئەو شوێنانەی کە کەسەکان لەسەری دادەنیشن و شوێنی نان خواردنیان، پشیلە بێتە سەری، ھەروەھا دەتوانی چارەسەری ئەو کێشەیەک بکەیت بە ھۆی ئەو داو و دەرمانەی کە پزیشکی تایبەت بۆتی دەنووسێ.
2- ڤایرۆسەکان، پشیلە دەتوانێت کۆمەڵە ڤایرۆسێک بگوازێتەوە بۆ مرۆڤ کە کار لە کۆدەمار دەکات، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر کەسەکە دەبێت و کار لە ھەڵسوکەوتی دەکات و تووشی ڕەقبوونی دەمارەکانیش دەبێت.
3- تۆکسۆپلازما، بوونەوەرێکی تاک خانەییە، تووشی پشیلە دەبێت، لە کاتێکا کە گۆشتی خاو بخوات، یاخود گۆشتی ئاژەڵێکی تر بخوات کە تووشی بووبێت، چۆنیەتیی گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە بۆ مرۆڤ لە ڕێگەی یاریکردن و دەست لێدانی پشیلەکە دەبێت.
4- نەخۆشیی چڕنووک پشیلە، ئەو پشیلە چڕنووکدارانە و بە تایبەتی پشیلە بچووکەکان، چڕنووکەکانیان زۆر مەترسیدارە و تووشی زۆر نەخۆشیی کوشندەت دەکات، کە ئەویش بەھۆی ئەو میکرۆبانەی ناو نینۆکەکەی، چونکە بەھۆی خوراندنی خۆی نینۆکەکانی میکرۆبی تێ دەچێت.
5- گازی پشیلە، دیارە کە پشیلە تەنھا بە چڕنووکی نەخۆشی ناگوازێتەوە، بەڵکوو بەھۆی گازگرتنی لە کەسێکیش جۆرەھا نەخۆشی دەگوازێتەوە، ھەر کەسێک گازی پشیلە گازی لێ بگرێت، دەبێ دەستبەجێ کەسەکە ببەنە لای پزیشکی بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت، چونکە یەکێک لە نەخۆشییە دیارەکانی لە گازی پشیلەوە دێت (کالتیتانۆس)ە.
6- نەخۆشییەکی زۆر دیار و باوی کە کچان و ژنان لەڕێی پشیلەوە تووشیان دەبێ، نەخۆشیی (دەردەپشیلە)یە، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئافرەت منداڵی نەبێت، یاخود منداڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت.
7- گەلێ جاریش بەھۆی ئەوەی ئافرەتێک دەست لە پشیلەوە دەدات، جەستەی تووشی ھەستیاری دەبێ و پەڵەی سوور لەسەر پشتیان دروست دەبێ، کە بە تێپەڕبوونی کات، ئەو پەڵەیە گەورە دەبێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
