شبكة لالش الاعلامية

ھۆشدارییەک بۆ بکارھێنەرێن واتس ئاپى  

ھۆشدارییەک بۆ بکارھێنەرێن واتس ئاپى  
باسنيوز:

ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ) بڵاو کراوەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە لەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە ھاکەران نامەیەکی ساختەیان دروست کردووە و پێویستە خۆیانی لێ بەدوور بگرن.

ماڵپەڕی (وەیڵس ئۆنلاین)ی بەریتانی، ھۆشدارییەکی بۆ بەکارھێنەرانی واتس ئاپ بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ھاکەران، نامەیەکی ساختەیان دروست کردووە و لە ڕێگەی چەندین ژمارەوە، بۆ بەکارھێنەرانی واتس ئاپی دەنێرن، لە ڕێگەی ئەو نامەیەشەوە، دەیانەوێت، ھەژماری بانکی ئەو کەسە ھاک بکەن و پارەکەی نێوی بدزن.

لە ھۆشدارییەکەدا باس لەوەش کراوە، کە پێویستە بەکارھێنەرانی واتس ئاپ، ئەگەر نامەیەکی لەو شێوەیەیان بینی، بە خێرایی بیسڕنەوە و بەھیچ شێوەیەک، کلیکی لەسەر نەکەن، بەم شێوەیەش ھەژماری بانکیان پارێزراو دەبێت.

پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی 2009 کارا کراوە، ئێستا کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆریشی لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤان موبایلان ب دەستێ چەپى ھەلنەگرە

Lalish Duhok

وێنه‌يێن ئايفۆن 13 هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

سامسۆنگ ل 2019ێ دێ گالاكسی s10 ئێخته‌ بازارى

Lalish Duhok