شبكة لالش الاعلامية

كۆمیسیۆن: نابت هیچ كەس و لایەنه‌ك بانگەشا پێشوەخت بۆ گشتپرسيێ بكت

كۆمیسیۆن: نابت هیچ كەس و لایەنه‌ك بانگەشا پێشوەخت بۆ گشتپرسيێ بكت
رووداو- هەولێر

بڕیاردەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ کەس و لایەن و میدیایەک بۆی نییە بانگەشەی “بەڵێ‌ و نەخێر” بۆ گشتپرسی بكات، تاوەكو كۆمیسیۆن رۆژەکەی دیاری نەکات.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی سیستەمی تایبەت بە هەڵمەتی راپرسی دەرنەكات و كاتی هەڵمەتەكە دەستنیشان نەكات، “هیچ كەس و لایەن و میدیایەك لەڕووی یاساییەوە بۆی نییە هەڵمەت بكات بە بەڵێ یان نەخێر، پێویستە خۆیشی لە كۆمیسیۆن تۆمار بكات”.

بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران گوتیشی “دەبێ ئەو لایەن، یان گرووپ و میدیایانە خۆیان تۆمار بكەن لە كۆمیسیۆن، لە گرووپی بەڵێ یان نەخێر، پاشتر هەڵمەت دەكەن بەپێی سیستەم و رێكارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن”.

رۆژی 7ی حوزەیرانی2017، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و زۆرینەی پارتە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەت و پەرلەمان كۆبوونەوە و، رۆژی 25-9-2017ـیان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی دیاریكرد، ئەم بڕیارەش لە نێوخۆی عێراق و نێوەندە نێودەوڵەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

بەگوتەی بەرپرسانی كۆمیسیۆن، بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێویستیان بە دامەزراندنی نزیكەی 55 بۆ 60 هەزار كارمەند و 11 هەزار وێستگەی دەنگدان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى: مه‌تران ره‌بانى رۆله‌كێ به‌رچاڤ د پشتەڤانیکرنا دۆزا رەوایا گەلێ کوردستانێ دا هەبوو

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێما كوردستانێ بوویه‌ په‌ناگه‌هه‌كا ئارام بۆ پاراستنا مه‌سیحیان و پێكهاته‌یان

Lalish Duhok

ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها که‌ربه‌لا داخوازا ڤه‌گه‌ريانا ئاواره‌يان دکت

Lalish Duhok