فەیسبوك مهزنترين قازانجێ دكت
نهوا
قازانجی پوختی كۆمپانیای فەیسبوك لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو، 70% زیادی كردووە.
فەیسبووك یەكێكە لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەی لەسەرئاستی جیهان زۆرترین بەكارهێنەری هەیە، دوای داخستنی نوسینگەی نیویۆركی ئەو كۆمپانیایە داتاكانی چارەكی دووەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە.
كۆمپانیاكە رایگەیاندوە، قازانجی پوختی چارەكی دووەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە سێ ملیار و 89 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو 70% زیادی كردووە. چونكە قازانجی پوختی كۆمپانیاكە لە حوزەیرانی 2016دا، دوو ملیار و 29 ملیۆن دۆلار بوو.
فەیسبووك رایشیگەیاندووە ژمارەی بەكارهێنەرە چالاكەكانی رۆژانە و مانگانە لە مانگی نیسان تا حوزەیران بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیوە.
لەوبارەیەشەوە ئاشكرایكردوە، لە حوزەیرانی 2017ەوە ژمارەی بەكارهێنەرانی رۆژانە بۆتە یەك ملیار و 32 ملیۆن كەس كە بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردودا، 17% زیادیكردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
