پرخا خەوێ مەترسیدارە
رووداو – دەیلی تەلەگراف
پرخەی خەو جگە لەوەی گرفتێکی بێزارکەرە بۆ بەرامبەر، هۆکارێکی هەستکردنە بە ماندوویی لە رۆژدا. پرخەى خەو هۆکاری وەستانی کاتیی هەناسەیە لەکاتی خەودا.
وەستانی کاتیی هەناسە لەکاتی خەودا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجینی خوێن، ئەوەش رێگەخۆش دەکات بۆ کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازیی یادەوەری، شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ.
د.مایک دیلێکس، پزیشکی راوێژکار لە نەخۆشییەکانی قوڕگ و گوێ و لووت لە بەریتانیا، دەڵێ بەهۆی سێ وەرزشی سادەوە دەتوانی پرخەی خەوت لە شەواندا کەم بکەیتەوە، ئەگەر سەرەڕای ئەم وەرزشانە پرخەی خەوت هەر زۆر بوو، ئەوە باشترە راوێژ بە پزیشک بکەیت و داوای چارەسەری پرۆفێشناڵی لێبکەی.
وەرزشەکان:
1- بێنە و بەرەی زمان:
لەم بارەدا جارێک سەری زمانت بۆ دواوەی دەم دەبەیت تاوەکو دەدات لە مەڵاشووە نەرمە، پاشان بۆ پێشەوەی دەهێنی تاوەکوو دەدات لە پاشەوەی ددانەکان.
2- بڵێ ئاه..
دەمت بکەوە و چەندى دەتوانى و بۆ ماوەى 20 چرکە بڵێ ئاه..
3- زمانت دەربێنە:
چەندی دەتوانی زمانت بۆ دەرەوەی دەمت درێژ بکە، پاشان هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و دەنگێکی بەرز دروستبکە بۆ ماوەی 30 چرکە.
ئەم وەرزشە رۆژانە کەمتر لە پێنج خولەکی دەوێ، بە بەردەوامبوون لەسەری، هەست بە کاریگەرییەکەی دەکەی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
