دهمێ هەلبژاردنێن رۆژئاڤايێ کوردستانێ هاتنه دیارکرن
رووداو- رمێلان
ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی باكووری سووریا، وادەی هەڵبژاردنەكانی لە باكووری سووریا- رۆژئاوا دیاریكرد.
ئەمڕۆ هەینی 28-7-2017 ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی باكووری سووریا، كۆبووەوە و رۆژی 22-9-2017ی بە وادەی هەڵبژاردنی كۆمین( ئەنجوومەنی باژێڕەکان) و 3-11-2017 بۆ هەڵبژاردنی هەڵبژاردنە خۆجێییەكان (هەڵبژاردنی گوند، شارەوانی، ناحییە و کانتۆنەکان)دەستنیشانكرد و رۆژی 19-1-2018یش بۆ هەڵبژاردنی هەرێمەكان و كۆنگرەی گەلانی دیموكراتی باكووری سووریا دیاریكرد.
دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی، ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی باكووری سووریا، چوار ماددەی لە یاسای بەڕێوەبەرایەتی فیدراڵی باكووری سووریا پەسندكرد.
ناوەڕۆكی ماددە پەسەندكراوەكان باس لە كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی باكووری سووریا دەكەن، ماددە پەسندراوەكانیش ئەمانەن:
1- رێژەی 60%ی نوێنەرانی گەل راستەوخۆ لە رێگەی سندووقەكانی دەنگدانەوە دیاری دەكرێن.
2- رێژەی 40%ی نوێنەرەكان بەپێی رەگەزی دیموكراتی پێكهاتەكان بەشداری پەرلەمان دەبن. هەموو پێكهاتەكان بەشداریی لە هەڵبژارن دەكەن، بەڵام ئەگەر نوێنەرەكانیان نەچوونە پەرلەمانەوە و دەنگی پێویستیان نەهێنا، ئەوكاتە بەپێی رەگەزەكانی دیموكراتی مافی كۆتایان بۆ بەکاردێت تاوەکو بچنە پەرلەمانەوە.
3- لە هەموو ئەنجوومەنەكانی فیدراڵی دیموكراتی باكووری سووریادا ژمارەی ژن و پیاوەكان وەكو یەك 50 بە 50 دەبێت.
4- هەر ئەندامێكی مەجلیسی گەلی هەرێمی یان پەرلەمانی مافی ئەوەی هەیە تەنیا بۆ دووجار هەڵبژێردرێت.
گفتوگۆ لەسەر ماددەكانی یاسای هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتی فیدراڵی باكووری سووریا بەردەوامە.
رۆژی پێنجشەممە 20-7-2017 دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدڕاڵی دیموکراتی، رەشنووری ھەڵبژاردن و بەڕێوەبردنی ھەرێمەکانی رۆژئاوا- باکووری سووریای پەسندکرد، رۆژی پێنجشەممە 27-7-2017یش لە شاری رمێلانی رۆژئاوای كوردستان، رەشنووسی”یاسای دابەشكردنی بەڕێوەبەردنی فیدراڵی باكووری سووریا” پەسەندكرا.
بهپێی یاساكه، فیدراڵی باكووری سوریا لهسێ ههرێم پێكدێت ئهوانیش “ههرێمی عهفرین لهرۆژئاوا، ههرێمی فورات لهناوهڕاست و ههرێمی جهزیره له رۆژههڵات”.
بهپێی یاساكه، ههرێمی عهفرین له “كانتۆنی عهفرین و كانتونی شههبا بە مهنبج-یشەوە” پێكدێت، ههرێمی فورات له “كانتۆنی كۆبانی و گرێ سپی” پێکدێت و ههرێمی جهزیره له “كانتۆنی قامشلۆ و حهسهكه” پێكدێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
