كچه‌كا رزگاربوویا ئێزدى نهێنيا ڤى وێنه‌یى ئاشكه‌را دكت
وشه
كچه رزگاربوویه‌كی ده‌ستی داعش ده‌رباره‌یه‌ك وێنه‌یه‌ك نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌ون و هێماى پرسیاریان له‌سه‌ر دانراوه ئه‌وانه‌ن كه كه‌س و كاره‌كه‌میان كوشت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 31ى ته‌مووز، ئیخلاس خدر رزگاربوویه‌كی ده‌ستی داعش به ”وشه”ى راگه‌یاند، ئه‌م چه‌كدارانه‌ی داعش كه له وێنه‌كه‌دا دیارن له ناوچه‌ی ”قنێ” له نزیك چیای شنگال له پێش چاوم كه‌سوكه‌ركه‌میان كوشت.
زیاتر گوتى، ئه‌م دوو داعشه خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر بوون “باوكم و ٩٥ كه‌سی تریان كوشت” سه‌ربارى ئه‌وه كارى ئه‌م دوو چه‌كداره ته‌نیا ئه‌وه بوو ژنان و پیاوان له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه.
ئه‌و كچه رزگاربووه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، ئه‌و دوو چه‌كداره له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك په‌لامارى ژنانیان ده‌دا و ئێسته دوو برا و خوشكێكم و له‌گه‌ڵ مام و چه‌ندین كه‌سوكارمان له ده‌ستی داعش ماونه‌ته‌وه.
ئیخلاس ئێسته به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن له وڵاتی ئه‌ڵمانیاییه و ته‌مه‌نى ١٧ ساڵه. له ٣/٨/٢٠١٤ كه‌وتبووه ده‌ستی چه‌كدارانى داعش و له ٣٠/١/٢٠١٥ ڕزگارى بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
