شبكة لالش الاعلامية

دوەرزێ ھاڤینێ دا تانکێ ترومبێلێ ژ پانزینێ بێته‌ پركرن یان نا؟

دوەرزێ ھاڤینێ دا تانکێ ترومبێلێ ژ پانزینێ بێته‌ پركرن یان نا؟
باسنيوز:

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەنزین کار دەکات، پێویستە لە وەرزی ھاویندا بزانن کە دەبێت تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانیان، پڕ بەنزین بکرێت، یان نا.

شارەزایانی بواری میکانیکی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین کار دەکەن، نابێت لە وەرزی ھاویندا تانکییەکانیان پڕ بەنزین بکرێت، بەڵکوو پێویستە لانیکەم 20%ی تانکیی بەنزینەکەی بەتاڵ بێت.

ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە قەبارەی بەنزین سووکە و زوو دەبێتە ھەوا، بۆیە ئەگەر تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێل پڕ بێت، بەنزینیش ببێتە ھەوا، بەھۆی ئەوەی شوێن لەنێو تانکییەکەدا نییە، ئەگەری ھەیە تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە ئاگر بگرێت.

بۆ دوورکەوتنەوە لە ھەر جۆرە مەترسییەک، پێویستە لە وەرزی ھاوین و گەرمادا، تەنیا نیو تانکی، بەنزین لە ئۆتۆمبێل بکرێت، ئەگەر کەمێکیش زیاتر بێت، مەترسییەکە زۆر نابێت، بەڵام نابێت پڕ بکرێت و پێویستە لە 20% زیاتری تانکییەکە، بەتاڵ بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیبۆلا ل ئەفریقا دەرکەفت 

Lalish Duhok

20 ترومبێلێن کارەبایی ل هەرێما کوردستانێ هەنه‌

Lalish Duhok

نیكی هیلی.. ژ كچه‌كا ئاواره‌یه‌كا هیندی بۆ نوونه‌را ئه‌مریكا ل نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى

Lalish Duhok