شبكة لالش الاعلامية

کاهو دژی قەڵەوییە

کاهو دژی قەڵەوییە

رووداو-سلێمانی

دامەزراوەی چاودێریی تەندروستی قەتەر لە راگەیێندراوێکی هۆشیارکردنەوەی تەندروستیدا دەڵێ کاهو یارمەتیدەرە لە جەنگی دژە قەڵەوی و کێش زیادیدا، ئەوەش بەهۆی پێکهاتە تایبەتەکەیەوە.

دامەزراوە قەتەرییەکە لە رێنمایینامەیەکدا بۆ ئەوانەی کێشیان زیادە، دەڵێ لە کاهودا بڕێکی کەم وزە هەیە، هەروەها کاهو بە ئاو و ریشاڵە خۆراکییەکان دەوڵەمەندە کە هەستی تێربوونێکی درێژخایەن دەبەخشن، هەموو ئەوانەش یاریدەدەرن بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.

ریشالە خۆراکییەکان بابەتێکی چڕی توێژینەوە زانستییەکانن و دەرکەوتووە دژی بەشێکی زۆر لە گرفتە تەندروستییە هاوچەرخەکانن؛ وەکوو قەڵەوی، بەرزیی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن، قەبزی و چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترۆمبێله‌ك نێزیكی 37 سالانە‌ ل ده‌ڤ كه‌سه‌كی هاتیە پاراستن !

Lalish Duhok

نوشداره‌كێ ئیتالی: دێ مریان ساخ كه‌م

Lalish Duhok

رێيه‌كا ساناهى بۆ كێمكرنا کێشا لەشى

Lalish Duhok