ئه‌بو كاروان: كۆمسیۆن زێده‌تر ژ سه‌دا 70 ى ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆمێ ته‌مامكرينه
خه‌ندان-
ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم پێی راگه‌یاندوون، كه زیاتر له‌سه‌دا 70 ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌واوكردووه.
ئه‌بو كاروان به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند “تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌دواخستنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نه‌كراوه، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كان به‌شدارن داوای دواخستنی ریفراندۆمیان نه‌كردووه”.
وتیشی “كۆمسیۆن پێیان راگه‌یاندووین كه زیاتر له 70% ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێكراوه‌و ده‌توانێت ته‌واوی ئاماده‌كاری و زه‌مینه‌سازی بكات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.
ئه‌بو كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای هه‌ندێ له وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان بووه كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، “به‌ڵام ئێمه بڕیاری خۆمان داوه‌و ریفراندۆم له واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت”.
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و 15 لایه‌نی سیاسی‌دا له‌پیرمام، بڕیاردرا رۆژی 25 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
دیارییکردنی رۆژێک بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کاردانەوەی زۆری جیهانی و ناوخۆیی لێکەوتەوە و سەرجەم وڵاتانی دراوسێ لە تورکیا، ئیران و حکومەتی عیراق نیگەرانیان لەو هەنگاوەی کوردستان دەربڕیوە و پابەندبوونی خۆیان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپات کردوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
