سەرۆکێ ئەنجومەنێ شنگال:ئاكنجيێن شنگالێ ب (بەلێ) دەنگى ب ریفراندۆمێ دێ دەن
باسنيوز:
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی بەڵێنیی بارزانی بۆ بە پارێزگابوونی شنگال دڵی نەیارانی تاساندووە و زۆرترین هەوڵی نەیاران ئەوەیە کە شنگال نەخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بۆ (باسنیوز) گوتی: “هەموو ئامادەکارییە بۆ بەپارێزگابونی شنگال هەیە، بەتایبەت لەڕووی پێکهاتەی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوان و پێکهاتە جیاوازەکانەوە، بۆیە هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە کار بکەین بۆ ئەوەیە بەڵێنەکەیی سەرۆک بارزانی بۆ بە پارێزگابوونی شنگال جێبەجێ بکرێت و ئێستاش ئەو ململانێیانەی لەسەر شنگال هەیە، ئەوەیە هەر لایەنێک دەیەوێت دەسکەوتی خۆی لەوێ بەدەست بێنێت”.
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال گوتیشی: “ئەوەی زۆر گرنگە شنگالییەکان لەگەڵ کوردستانن، شنگال بەبێ کوردستان بە نەبوون هەژمار دەکرێت، بۆیە هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە کە بەڵێنی سەرۆک بارزانی جێبەجێ بکرێت، چونکە دڵی نەیارانی شنگالی تاساندووە”.
ئەوەشی خستە ڕوو: “شنگالییەکان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆم دەدەن و دەیانەوێت لەو ڕوانگەوە تۆڵە لە سەرجەم ئەو دەستدرێژییانە بکەنەوە بۆ سەر شارەکە کراوە”.
دەشڵێت: “ئەگەر ئێمە پارێزگایەک بووینایە لەسەر کوردستان، فەرمانی لەناوبردنمان بۆ دەرنەدەکرا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
