شبكة لالش الاعلامية

تنێ بوون و دووربوون ژ کۆمەلگەهێ هەرەشەن لسەر ساخله‌ميێ 

تنێ بوون و دووربوون ژ کۆمەلگەهێ هەرەشەن لسەر ساخله‌ميێ 

رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە هەرچەندە قەڵەوی هەڕەشە لە ژیانی زیاتر لە 30%ی ئەمریکییەکان دەکات، بەڵام هەریەکە لە تەنیایی و دووربوون لە کۆمەڵگەش هەڕەشەن لەسەر تەندروستی.

پزیشکانی زانکۆی یەنگ بریگهامی لە ئەمریکا دەڵێن تەنیایی و دابڕان لە کۆمەڵگە مەترسی مردنی پێشوەختە نزیکەی 50% زیاددەکەن.

ژولیان هۆلتلەنستاند، پڕۆفیسۆری دەروونی لە زانکۆ ئەمریکییەکە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت تەنیایی و دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگا پەیوەندییان بە تەندروستییەکی خراپەوە هەیە و دەکرێت هۆکاری مردنی پێشوەختە بن. چونکە ئەوان زۆرتر تەندروستییان پشتگوێدەخەن و کەس نییە گرنگیان پێبدات.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت مەترسی مردنی پێشوەختە لەنێو ئەوانەی کە پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتیی بەهێزیان هەیە، 50% کەمترە، بە بەراورد بەوانەی کە لە کۆمەڵگا دابڕاون و تەنیا دەژین.

ژولیان هۆلتلەنستاند دەڵێت تیمەکەیان ئەوەی دۆزیوەتەوە کە تەنانەت مەترسی مردنی پێشوەختە بەهۆی تەنیایی یەکسان یان زۆرترە لە مەترسی مردن بەهۆی قەڵەوی.

نزیکەی 33%ی ئەمریکییەکان بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، کە هۆکارێكی سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشكە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جگارا ئەلیکترۆنی هه‌ڤ شێوێ جگارا ئاسایی بۆ دلى مەترسیدارە

Lalish Duhok

ل چینێ ٥٠٠ کەس ژ ئێک خێزان وێنەیەکێ یادگاری گرتن

Lalish Duhok

جه‌وییا عێراقێ بۆ ئێكه‌مين جار بوو پاله‌وانا جاما ئێكه‌تيا ئاسیا

Lalish Duhok