شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: عێراقی بۆ بانگەشەيا هەلبژارتنان دژایەتییا ریفراندۆمێ دکن

شێخ شامۆ: عێراقی بۆ بانگەشەيا هەلبژارتنان دژایەتییا ریفراندۆمێ دکن

باسنيوز:

ئەندامێکی کوردی ئێزدی لە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە دژایەتیکردنی لایەنە عێراقییەکان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، بانگەشەی هەڵبژاردنە.

شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە کاتی دیاریکراودا ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

شێخ شامۆ پێیوایە لایەنە عێراقییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگی شۆڤینییەکان، بە توندی دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و ئەو هەڵوێستانەشیان بە ”ئاسایی“ دەبینێت.

ئەو پەرلەمانتارە، کە نوێنەری پێکهاتەی کوردانی ئێزدییە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامێکی شاندی باڵای کوردستان بوو لە سەردانی بەلجیکا، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”بە راشکاوانە“ پێیان گوتراوە ئەمریکا ”لە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نییە“.

شێخ شامۆ پێی وایە کە رووی یاساییەوە کوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆبوون ئەنجام بدات و ”ھیچ لایەنێکی عێراقیش لەڕووی یاساییەوە بۆی نییە تانە لە ڕیفراندۆم بدات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ سالڤه‌گه‌را فرمانا ئێزديان ل گرعزێر و سيبا شێخدرێ يه‌   

Lalish Duhok

هەوا لالش بۆ هاريكاريكرنا خێزانێن هه‌ژار یا بەردەوامە

Lalish Duhok

دانوستاندنەكا ڤەكری لگەل كۆمەكا زەلامێن ئاینی و ئەكادمیان ل بنگەهێ‌ لالش ل دهۆك

Lalish Duhok