شبكة لالش الاعلامية

راپۆرته‌ك ده‌ربارەی شنگالێ پێشکێشى کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی هاته‌ كرن 

راپۆرته‌ك ده‌ربارەی شنگالێ پێشکێشى کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی هاته‌ كرن 
باسنيوز:

لە کۆنگرەیەکی ئاشتیی جیهانی لە یابان راپۆرتێک لەبارەی شاری شنگال پێشکەشی 164 وڵاتی جیهان دەکرێت.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە راپۆرتەکەدا، بە تێروتەسەلی باسی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەسەر دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و وێرانکردنی شنگال کراوە.

مەحما خەلیل هەروەها رایگەیاند، کە داوایان لە 164 وڵاتی جیهان کردووە بەشدار بن لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە بکەن.

هەروەک قایمقامی شنگال رایگەیاند، کۆنگرەکە لە رۆژانی رابردوودا ئەنجام دراوە و ئەوان تێیدا داواکاریی کوردانی ئێزدییان پێشکەش کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک، شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كەسایەتیێن كۆمەلگەها مەهەتێ‌ سوپاسیێن خۆ ئاراستەی سەرۆكێ‌ دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش دكن

Lalish Duhok

ئێزدی ژ پاشەرۆژا خۆ ل عێراقێ‌ نیگەرانن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش قارەمانیا چەم مشكۆ ب داوی ئینا

Lalish Duhok