بۆچی ره‌نگێ پتريا فرۆكان سپییه؟
وشه
پسپۆڕان ئاشكرای ده‌كه‌ن هۆكاری ئه‌وه بۆ تیشكی خۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به ئاسانی له ڕه‌نگی سپی‌دا ده‌درێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه‌كانی تر تیشكی خۆر هه‌ڵده‌مژن، به‌وه‌ش پله‌ی گه‌رمای بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه و ناو فڕۆكه‌كه‌ش زیاد ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ی كه گه‌شتیاران و ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه زیاتر گه‌رم ده‌بن، ئه‌مه ده‌بێته هۆی قورسكردنی ئه‌ركی ساردكردنه‌وه‌ی هه‌وای ناو فڕۆكه‌كه، له ئه‌نجامدا سووته‌مه‌نی زۆر زیاتر سه‌رف ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی فڕۆكه‌كه سپی بێ، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وا ده‌كات فڕۆكه‌كه به ئاسانی له خولگه‌ی خۆیدا بفڕی، به‌بێ زیادبوونی گه‌رمی ناو فڕۆكه‌كه و گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كه.
به‌پێی سایتی “كیۆرا”ی ئه‌لیكترۆنی، ڕه‌نگه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت تۆخه‌كان، جگه له‌وه‌ی تیشكی خۆر هه‌ڵده‌مژن، ده‌بنه هۆی زیادكردنی كێشی فڕۆكه‌كه و وا ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 200 كیلۆگرام كێشه‌كه‌ی زیاتر بێت. ئه‌مه‌ش مانای زیادبوونی سووته‌مه‌نی و تێچوون ده‌گه‌یه‌نێت.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگی سپی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه، ئه‌ویش كێشی ئامێره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ش به‌وه كراوه یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ڕه‌نگی سپی ئه‌وه‌یه به ئاسانی كێشه‌ی ته‌كنیكی و په‌ڵه‌ی چه‌وری دزه‌كردووی فڕۆكه‌كه‌ی پێوه تێبینی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/.dailystar
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
