شبكة لالش الاعلامية

باشترین ماسک بۆ پێستى

باشترین ماسک بۆ پێستى
SNN:

ژمارەیەکی زۆری خانمان بەدەست گرفتەکانی پێستەوە دەناڵێنن جا ئەمەش بەکاریگەری تەمەن یان تیشکی خۆر و ھەر ھۆکارێکی تر بێت، بۆیە دەکرێ لەرێی ماسکێکی ناوازەوە چارەسەری ئەو گرفتانە بکرێت و پێست جوان و درەوشاوە بکات.
پێکھاتەکانی:
١ کەوچک ھەنگوین
٢ کەوچک گڵ
٢ سیر
سەرەتا سیرەکە توێکڵ بکە و لەتی بکە .
ھەنگوینەکە کەمێک گەرم بکە و سیرەکەی تێ بکە.
پاشان پێکەوە لەگەڵ ھەنگوین و سیرەکە باش تێکەڵیان بکە.
ئەگەر تێکەڵەکە زۆر چڕ بوو باشترە ١ کەوچک زەیتی بادەم یان زەیتی زەیتونی تێ بکەیت.
سەرەتا پێستت پاک بکەرەوە جا ئەمە بەئاو بێت یان بەلابەری ماکیاژ یان بەسابونی سروشتی.
دواتر ماسکەکەی لێ بدە و ھەوڵ بدە بەر دەم و چاوت نەکەوێت و با بەو جۆرە ٣٠ دەقیقە پێوەی بمێنێتەوە.
پاشان بەئاو بیشۆ.
ئەم رێگا چارەیە باشترە ھەفتەی (١ بۆ ٢) جار بەکاربھێنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاڤی ستێره‌يه‌كا به‌رێ يا ریال مەدرید دبه‌تە به‌رشه‌لۆنا

Lalish Duhok

لێپرسین د گه‌ل رێڤه‌به‌رێ فه‌یسبۆكێ دا هاته‌ كرن

Lalish Duhok

دەرمانه‌كێ رۆماتیزم رێگريێ ل جەلتا دلى دگرت!

Lalish Duhok