عه‌بادى: پێشوازيێ ل شاندێ هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ین
باسنيوز:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت بابه‌ته‌كانى گفتوگۆكردن له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكوومه‌تدا بن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌شێك له هاووڵاتیان پشتیوانیی له ڕیفراندۆمى كوردستان ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یدا، كه له دواى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌یبه‌ستێت، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 8/ 8/ 2017) ڕای گه‌یاند: “ڕیفراندۆم بووه به پرسێكى ئاشكرا و هه‌مووان باسى ده‌كه‌ن، به‌شێك له هاووڵاتیانیش پشتیوانیی لێده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه بكه‌ن چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن.
عه‌بادى، گوتیشی: “هه‌ڵوێستمان له ئاینده‌دا ناگۆڕێت و سوورین له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق”.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى پرسی ڕیفراندۆم كه له 25ى ئه‌یلوولى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ردانى به‌غدا بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
