شبكة لالش الاعلامية

کچەكا کوردا ئێزدی رزگاربوويا دەستێ داعش چیرۆکا خۆ ڤه‌دگه‌رينت 

کچەكا کوردا ئێزدی رزگاربوويا دەستێ داعش چیرۆکا خۆ ڤه‌دگه‌رينت 
رووداو – هەولێر

نزیکەی سێ ساڵ بەر لە ئێستا، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر شەنگال، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردی ئێزدین.

بە هەزاران کەس کوژران و برینداربوون و رفێندران، ژن و کچ و منداڵەکانیان جیاکردنەوە و پیاوەکانیشیان کوشتن، دواتر کچ و ژنەکانیان بەرەو موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستیانبردن و بازرگانیان پێوەکردن.

یەکێک لە کچە رزگاربووەکانی کوردی ئێزدی چیرۆکی هێرشەکەی داعش و هەروەها خۆی لەنێو ئەو رێکخراوە دەگێڕێتەوە.

ئەگەرچی ژمارەیەک لەو کوردە ئێزدیانەی کەوتبوونە دەست داعش، رزگارکراون، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوانەی بەسەریانداهاتووە تاوەکو ئێستاش برینێکی قوڵ لە دڵیانداماوە.

ئەو رزگاربووە دەڵێت، بەشێک لەو کچانەی لەدەست داعش بوونە هەوڵی خۆکوژیان داوە و هەروەها ئازارێکی زۆریان چەشتووە.

بەهۆی شەڕی داعشەوە، ئێستا نزیکەی 195 هەزار کوردی ئێزدی لە کەمپی ئاوارەییدا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەژین، بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار کچی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگارکراون، هەروەها نزیکەی سێ هەزار کچی کوردی ئێزیدی دیکەش ماون لە دەستی داعش رزگاربکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل 10 رۆژێن بۆرى دا 14 كچێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

ئەنجومەنێ‌ شنگالێ‌ سمینارەكێ‌ ل دۆر رەوشا ئافرەتێ‌ د كۆمەلگەهێ‌ دا دگێرت

Lalish Duhok

ئامارا 10 هەیڤان یا رێڤەبەریا بەرهنگاربوونا تۆندوتیژیا دژی ژنان

Lalish Duhok