شبكة لالش الاعلامية

كوردێن ئێزدى:ریفراندۆم پێگەهێ مه‌ بهێز دکت

كوردێن ئێزدى:ریفراندۆم پێگەهێ مه‌ بهێز دکت

دهۆک-KDP.info-
کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی کوردانی ئێزدی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕیفراندۆم ڕێیەکی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی کوردانی ئیزدی بە ئاسانی ناوچەکانیان بگەڕێننەوە سەر هەرێم و لە هەرێمی کوردستانیشدا پارێزراو دەبن.
بەرپرسی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، لە وڵاتی ئەڵمانیا دەڵێت: ”تەواوی پێکهاتە کوردستانییەکان، بەتایبەتی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا زۆر ئازاریان دیوە، بەڵام ئایینی ئێزدی زیاتر لە هەمووان، لەبەر ئەوەش بە هەرشێوەیەک بێت، دەمانەوێت ناوچە ئێزدینشینەکان بگەڕێنەوە سەر هەرێم.”
(خەلات شێخ موراد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”زۆربەی هەرەزۆری ناوچە ئێزدییەکان لە دەرەوەی ئیدارەی هەریمن و، تەنیا ڕیفراندۆم دەتوانێت، ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە سەر هەرێم، چونکە لە بنەڕەتێشدا ئەو ناوچانە کوردستانی بوون و پێشمەرگەی کوردستان خوێنیان بۆ ڕشتوون و دەمانەوێت بگەڕێنەوە باوەشی هەرێم.”
ڕۆژی (٧-٦- 2017) لە كۆبوونەوەی (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكاندا، ڕۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوویان وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ ”مانەوە، یان جیابوونەوە لە عێراق” دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەی جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن و پشتگیریی سەربەخۆییی كوردستان دەكەن .
زۆربەی ناوچە ئێزدییەکان دەکەونە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ڕیفراندۆم ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە و سەبارەت بە گرینگی ئەو ناوچانەیش، بەرپرسی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش گوزارشت بۆ پێگەی ئیزدیان دەکات و دەڵێ: ”ئێزدییان پێگەیان لە کوردستان بەهێز دەبێت و دەتوانن بڕیاری خۆیان بدەن، ئەمەش پاڵنەرێکی بەهێزە و ئێزدییان لە چوارچێوەی کوردستاندا پاراستوو تر دەبن و دەتوانن ناوچەکانی خۆیان بپارێزن.”
ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی ڕیفراندۆم دەچێتە بەغدا و لە شاندەکەشدا نوێنەری پێکهاتەی کوردانی ئێزدی تێدایە و لە کاتی چوونی شاندی هەرێم بۆ یەکیتیی ئەورووپاش نوێنەری پێکهاتەی ئێزدی لەنێویاندا هەبوو.
هەر لەو بارەیەوە پارێزەر و کەسایەتییەکی میری ئیزدییان (هەیمەن فەرەج خێری بەگ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئێزدی مافخۆراو نەبن، پێویستە ڕیفراندۆم لە ناوچە ئێزدیینشینەکان بکرێت و تەواوی ناوچەکانمان بە ئارامی بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە کوردستان لە کارەساتی شنگالیشدا پەناگەیەکی ئارام بوو بۆ ئێزدییان و ئێستاش بووەتە جێی حەوانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان، بە هەرشیوەیەک بێت ناتوانین لەگەڵ ئەو هۆزە توندڕەوانە بژین کە بوونە هۆی کارەساتی شنگال و ئەمە شتێکی مەحاڵە جاریکی دیکە لەگەڵیان بژین و ئەگەر تەواوی ناوچەکانمان بگەڕێنەوە سەر هەرێم سەنگی ئێزدییانیش لە کوردستان بە هێز دەبێت و دەتوانێت هەموو مافەکانی خۆی دەستەبەر بکات.”
(هەیمەن) گوتیشی: ”ئێمە بە هەموو شتێک لەسەر کوردستانین، ئەمە خاکی ڕەسەنی ئێمەیە و لە کوردستان بەئاسانی دەتوانین مافی خۆمان بەدەست بهێنین، زمان و وڵاتی ئێمەیە و هەموو پەرستگا و شوێنە ئایینییەکانی ئێزدییان لە کوردستانن.”
x

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حسێن قائیدی:حكومەتا عێراقێ‌ چوو پلان و پرۆژە بۆ رزگاركرنا گرتیێن ئێزدی ب جه نەئینایە

Lalish Duhok

سه‌رهاتيا كچه‌كا كوردا ئێزدی ژ شنگالێ بۆ منبج و شادبوون ب كوردستانێ

Lalish Duhok

گێرانا سمینارەكێ‌ ل دۆر مەترسیێن مینان ل ناوچەدارییا سنوونێ‌

Lalish Duhok