شبكة لالش الاعلامية

هەرێما كوردستانێ خۆشحالە ب راپۆرتا سالانەيا ئازادى يا ئایينی ل جیهانێ دا

هەرێما كوردستانێ خۆشحالە ب راپۆرتا سالانەيا ئازادى يا ئایينی ل جیهانێ دا
باسنيوز:

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی “ئازادی ئاینی لە جیهاندا” بڵاوکردەوە، لە بەشی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق تیشکی خستووەتە سەر ئەو تاوانانەی داعش دەرهەق بە کورد و موسڵمانە شیعەكان ئەنجامی داون، لەمبارەیەوە هەرێمی كوردستان پێشوازی لە راپۆرتەكە كردووە.

راپۆرتەكە، رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی، مەسیحی و موسڵمانە شیعەکان لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردبوون بەر لەوەی ئازاد بکرێنەوە، داعش پێڕەوانی ئاینە جیاوازەکانی کردووەتە ئامانج” و پاکتاوی نەژادی و لاقەکردن و فڕاندن و بەکۆیلەکردن و کوشتنی بەکارهێناوە، هەروەها داعش بە بەرپرسیار دادەنێت لە ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی و پاکتاوی نەژادی دژ بە گروپگەلێک و لە هەندێک کەیسدا دژ بە موسڵمانانی سونی و کورد و کەمینەکان.

لەمبارەیەوە د. دیندار زێباری سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند “ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم پێشوازی لە راپۆرتی ساڵانەی (ئازادی ئاینی لە جیهان)دا دەکەین، کە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئازادییە ئایینییەکان و رەوشی پێکهاتە ئایینییەکان لە سەرتاسەری جیهان بڵاوی دەکاتەوە”.

هەروەها دەڵێ “کوردستان هەمیشە شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێبوونی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەی پێکەوەژیانی نێوان ئەم پێکهاتانە بووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دراڤێ ھاندانێ دێ ئێته‌ دابەشكرن  

Lalish Duhok

پیر ده‌یان رێڤه‌به‌رێ كۆچ و كۆچبه‌رێن دهۆكێ: کارتا نیشتمانی بۆ نێزیکی ٧٠٠ ئاواران کەسان هاتیه‌ ده‌رئێسختن.

Lalish Duhok

ئەمریکا هێزه‌كا دی رەوانەی منبج دکت

Lalish Duhok