شبكة لالش الاعلامية

ڤیان دەخیل داخوازييه‌كێ ئاراستەی فەرماندێن سەربازیێن عێراقی دکت

ڤیان دەخیل داخوازييه‌كێ ئاراستەی فەرماندێن سەربازیێن عێراقی دکت
باسنيوز:

پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق داوایەک ئاراستەی فەرماندە سەربازییە عێراقییە بەشداربووەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا، دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنەکەی، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی رایگەیاندووە، ”زانیاریمان هەبوو“، کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەدان کوردی ئێزدی و خـێزانەکانیانی لە مووسڵەوە گواستووەتەوە تەلەعفەر.

ڤیان دەخیل داوای لە فەرماندە سەربازییە عێراقییەکان دەکات، کە گرنگیی بە دۆزینەوەی ژن و منداڵە ئیزدییە رفێندراوەکان بدەن و رزگاریان بکەنەوە و رێگا بە ریفاندنەوەیان نەدەن لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئێزدییە هەروەها رایگەیانووە، کە ”ترس“ی لەوە هەیە، چەکدارانی داعش ناسنامە، ئایین و ناوی منداـڵە کوردە ئیزدییەکانی گۆڕی بێت و داواش ”لە هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکان“ دەکات بە وردی لێکۆڵینەوە بکەن.

دوای داگیرکاریی داعش بۆ سەر شاری شنگال، چەکدارانی ئەو رێکخراوە هەزاران ژن و منداڵی کوردی ئێزدییان رفاند.

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 20/8/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی تەلەعفەری راگەیاند.

ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ لە 17.10.2016 دەستی پێ کرد و دوای نۆ مانگ، تەنیا ناوەندی شاری مووسڵ رزگار کراوەتەوە و شارۆچکەی تەلەعفەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنوورەکە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا ماونەتەوە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچه‌كا دى يا کوردا ئێزدی هاته‌ رزگارکرن

Lalish Duhok

وەزارەتا کۆچ و کۆچبەرێن عێراقێ کەلوپەلێن ده‌م ب سه‌رڤه‌چووى ل کەمپێن ئاواره‌يێن شنگالێ به‌لاڤكرينه‌  

Lalish Duhok

ئێزدی دێ‌ رۆژیێن چلێ‌ هاڤینێ‌ گرن

Lalish Duhok