شبكة لالش الاعلامية

رێيه‌كا ساناهى بۆ كێمكرنا کێشا لەشى

رێيه‌كا ساناهى بۆ كێمكرنا کێشا لەشى

خەندان لایف-

خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر شەکر لەخۆدەگرن و چەندین توێژینەوە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە هۆکارێکن بۆ قەڵەوبوون، کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو جۆرە خواردنەوانە لە ژیانی رۆژانەماندا یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە.

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی کە لە پێگەی (کۆنزیومەر ریپۆرتس) بڵاوکرایەوە، دەریخستوووە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ساڵێک واز لە خواردنەوە گازییەکان دەهێنن و بە ئاو جێگەی دەگرنەوە بە تێکڕا شەش کیلۆی کێشی جەستەیان کەم دەکەنەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی ماوەی 12 مانگ لە خواردنەوە گازییەکان دوور دەکەونەوە بڕی زیاد لە 20 کیلۆ شەکر کەمتر دەخۆن کە لە پێکهاتەی ئەو خوارنەوانەدا بوونیان هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، قتویەک کۆلا نزیکەی 16 کەوچی بچوک شەکر لەخۆدەگرێت کە بڕێکی زۆرە و ئەگەر بەردەوام بخورێت دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

10 رێنما بۆ كێمكرنا ئارەزۆيا خوارنا شەكرێ

Lalish Duhok

کاریگەریێن خراپێن زۆر روونشتنێ  

Lalish Duhok

مفايێن کاکاوێ بۆ پێستى ئاشکه‌را بوون!

Lalish Duhok