نایف سه‌یدۆ: 500 كوردى ئێزدى كو پێشتر په‌كه‌كه بوون بوونە پێشمه‌رگه
باسنيوز:
نایف سه‌یدۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنوونێی سه‌ر به قه‌زاى شنگال، له لێدوانێکدا بۆ (باس‌نیوز) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: 500 کوردی ئێزدی کە ببوونە چەکداری پەکەکە پەشیمان بوونەتەوە و بوونەتە پێشمەرگە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ گوتی: “ئێستا به ده‌رفه‌تێكى مێژوویى ده‌زانم كه ریفراندۆم بكرێت و ڕای خه‌ڵكیش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان سەربەخۆیی به‌ده‌ست بهێنێت”. ده‌شڵێت: “حكوومه‌تى عێراق هۆكارى به‌شی زۆری كێشه‌كانە له ناوچه‌كه‌مان، هەروەها چه‌ند پرسێكى تر به ناوچه‌كه‌یان باس ده‌كات.”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنوونێ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گوتی” بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانى باشوور، چونكه گه‌لی كورد ساڵانێكى زۆره له‌م به‌شه‌ى كوردستان تێكۆشاوه و خه‌باتى كردووه، ته‌نیا بۆ به‌دیهێنانى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تى كوردستان بووه و ئێستاش باشترین كاته و به ده‌رفه‌تێكى مێژووى ده‌زانم كه ریفراندۆم بكرێت و ڕای خه‌ڵكیش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا كوردستان سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت، دۆخى هه‌نووكه‌یی شنگال و ده‌وروبه‌رى چاره‌سه‌ر ده‌كات، سه‌یدۆ، گوتی: “ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بژارده‌یه‌كى باشه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قۆناخی ئێستامانه، به‌تایبه‌ت له شنگال و دەوروبه‌رى، به حوكمی ئه‌وه‌ى له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌واین، هه‌میشه زوڵم له خه‌ڵكى سنووره‌كه‌مان كراوه و كه‌مترین ده‌رچوومان بۆ دامه‌زرێنراوه و وه‌ك پێویستیش حكوومه‌تی خۆجێیی نه‌ینه‌وا، خزمه‌تى ناوچه‌كه‌مانی نه‌كردووه، دواى داگیركردنی شنگالیش له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، كه خه‌ڵكێكی زۆرمان لێ شه‌هید بوو و هه‌زارانى دیكه‌مان هێشتا له ژێر ده‌ستى ئه‌و تیرۆریستانه ماون و ئێستاش كه پێشمه‌رگه ناوچه‌كه‌مانى ڕزگار كردووه‌ته‌وه، گەرەنتیى ژیان و مانه‌وه‌مان، ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و خه‌ڵكى له سنووره‌كه‌مان زۆر به په‌رۆشن بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى سنوونێ و شنگال و ناوچه‌كانى ترمان هه‌یه، كه ئێستا ئاواره‌ن له هه‌رێمى كوردستان، داوا ده‌كه‌ین سه‌ندووقیان بۆ ببرێت، تا ده‌نگى خۆیان بۆ ڕیفراندۆم و چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، ده‌نگى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری خه‌ڵكى سنوونێ و شنگال به گشتی، به (به‌ڵێ) ده‌بێت بۆ ڕیفراندۆم”.
سه‌باره‌ت به دۆخى ئێستای سنوونێ له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، ئەو به‌ڕێوه‌به‌رە ڕای گه‌یاند: “دۆخمان له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه خراپه و هیچ هاوکارییەكى حكوومى له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق به ناوچه‌كه‌مان ناگات، ئێمه له ڕووى ئیدارییه‌وه تا ئێستا سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌واین، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوى خێرخوازیى نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى تا ڕاده‌یه‌ك ڕۆڵیان هه‌یه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌مان، به‌ڵام به گشتى ئێستا هاتوچۆ هه‌یه و دوكانه‌كان كراونه‌ته‌وه و ژیان بۆ سنوونێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاو و كاره‌بامان كه‌مه، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كه‌مان ئێستا له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به حكوومه‌تى عێراقە و له‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته‌یه كه زۆرترین خزمه‌تگوزارى بگه‌یه‌نێته سنووره‌كه‌مان و ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكاته‌وه، چونكه به‌هۆی سوپای عێراقه‌وه كه به ئاسانى سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وایان ڕاده‌ستى تیرۆریستانی داعش كرد، ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه به سه‌ر خه‌ڵكدا هات، ئێستاش كه پێشمه‌رگه ناوچه‌كه‌ى ڕزگار كردووه‌ته‌وه، كه‌چی ئاماده نین ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى پێی بگه‌یه‌نن”.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سنوونێ، نایف سه‌یدۆ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد:”تا ئێستا 20%ى خه‌ڵكى سنوونێ كه ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌كه و ئه‌وانى تر هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ لایه‌نى ده‌روونى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ناوچه‌كه‌مان تا ئێستا هاوسنووره له‌گه‌ڵ داعش و هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه، وه‌ك پێویست ناوچه‌كه‌مان ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام هەوڵ ئەدەین هه‌رچی له‌تواناماندا بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان درێغی ناكه‌ین”.
سەبارەت بە هۆكارى هه‌وڵدانى هێنانه‌خواره‌وه‌ى ئاڵای كوردستان، له‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانی، له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌وه له سنوورى شنگال، سه‌یدۆ، گوتی: “ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانی، بێ هیچ جیاوازییه‌ك خزمه‌ت به شنگال و ده‌وروبه‌رى ده‌كات و ئه‌وان هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به سیاسه‌ته‌وه نییه و ته‌نیا ده‌زگایه‌كى خێرخوازین، به‌داخه‌وه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه‌وه هه‌وڵ درا كه ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه بهێنرێته خواره‌وه، به‌ڕاستى كرده‌وه‌كانى په‌كه‌كه، له سنوورى شنگال برینه‌كانى ئێمه قووڵتر ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یان بن و ناوچه‌كه‌مان جێ بهێڵن، چونكه خۆمان كێشه‌مان زۆره”.
له باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كورده ئێزدییانه‌ى كه پێشتر چووبونه ناو‌و ریزه‌كانى په‌كه‌كه و ئێستاش ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و حزبه بوون، سه‌یدۆ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد: “لە سه‌رووى 500 كوردى ئێزدى كه بووبوونه چه‌كدارى په‌كه‌كه، په‌شیمان بوونه‌وه و وازیان لێیان هێنا و بوونه پێشمه‌رگه، بۆ ئێزدییه‌كان ڕوون بووه‌وه كه په‌كه‌كه مه‌رامى تایبه‌تى خۆی هه‌یه له‌م سنووره و ده‌یه‌وێت جێ به‌جێی بكات، پێشتر هه‌وڵی ده‌دا شنگال و ده‌وروبه‌رى بكات به كانتۆن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌یان بۆ نه‌چووه سه‌ر، ئه‌ى ئێستا ئه‌گه‌ر به دواى كێشه و ئاڵۆزیدا نه‌كه‌وتوون، چی پێویست ده‌كات له شنگال بمێننه‌وه؟، هه‌ڵبه‌ته مانه‌وه‌ى ئه‌وان و بوونی چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، به فه‌رمانی حكوومه‌تى به‌غدا بووه، دیاره حكوومه‌تى عێراقیش، هۆكارى به‌شی زۆری كێشه‌كانە له ناوچه‌كه‌مان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
