شبكة لالش الاعلامية

خێزانه‌كا مه‌زن ب شیرێ گوهدرێژێ دژین

خێزانه‌كا مه‌زن ب شیرێ گوهدرێژێ دژین

خەندان-

خێزانێکی گەورە لە تورکیا بژێوی ژیانیان لەسەر بەرهەمهێنانی شیری گوێدرێژەو وەک خۆیان باسیان لێوە کردووە سوودێکی زۆری بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی مرۆڤ هەیە.

سەرۆکی ئەو خێزانە ناوی ئارجان ئۆلوداغە و کێڵگەیەکی گەورەی هەیەو تەنها گوێدرێژی تێدا بەخێودەکات و رۆژانە شیرەکەی دەنێرێت بۆ شارەکانی تری تورکیا بۆ ئەوەی بیفرۆشێت، شیری گوێدرێژ نرخێکی گرانی هەیە لەو وڵاتە، بەڵام ئارجان بەنرخێکی کەمتر دەیفرۆشێت بۆ ئەوەی خەڵكێکی زۆر توانای کڕینیان هەبێت و سوودی لێوەربگرن.

ئارجان ئاشکرایکردووە سەرەتا بەهۆی شیری گوێدرێژەوە کەسێکی خێزانەکەی شیفای بۆ هاتووەو لە نەخۆشی چاک بووەتەوە، هەربۆیە دوای هەوڵدانێکی زۆر توانی ئەو سوودانەی بدۆزێتەوەو کاری بەرهەمهێنانی بۆ بکات.

ناوبراو ئەو شیرە بەنرخێکی زۆر کەم دەفرۆشێت بەراورد بە فرۆشیارەکانی تر، نرخی یەک لیتر شیری گوێدرێژ لە تورکیا بە 100 دۆلاری ئەمەریکییە، بەڵام ئارجان وەک کارێکی خێرخوازی یەک لیتر بە 21 دۆلار دەفرۆشێت و بە ئۆتۆمبێلی بەفرگر بۆ سەرجەم ناوچەکانی تورکیای دەنێرێت.

ئارجان باس لەوەشدەکات شیری گوێدرێژ زۆر بەزەحمەت بەرهەم دێت، چونکە گوێدرێژ لە ساڵێکدا تەنها سێ مانگ توانای شیردانی هەیە، دواتر گوانەکانی وشک دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە سێ گوێدرێژ تەنها لیترو نیوێک شیری لێ بەرهەم دێت.

لە کێڵگەکەی ئارجاندا 70 گوێدرێژ بەخێودەکرێن و لە رۆژێکدا 8 بۆ 10 لیتر لە شیرەکەیان بەرهەم دێت.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زارۆيه‌ك ب ئێك چاڤى ژ دايكبوو

Lalish Duhok

سەرتراشه‌ك ب کۆسەرێ پرچا مشتەریان چێدكت 

Lalish Duhok

ل رۆژه‌کێ دا دوو جارا شوو کر

Lalish Duhok