شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت 

وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت 

وشه‌

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هاتووە، سبەی چوارشەم مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا و دواتریش دەگاتە هەولێر.

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هاتووە، رۆژی 23ی ئەم مانگە كە دەكاتە سبەی چوارشەم، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بە فەرمی سەردانی عێراق دەكات و پێوەندییەكانی نێوان توركیا و عێراق لەگەڵ سەرانی عێراق دەخاتە بەرباس.

كه‌ناڵی TRT زمانحالی حكوومه‌تی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی سەردانەكەی بۆ بەغدا چاوی بە هەریەك لە فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق دەكەوێت.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، دواتر مەولوود چاوش ئۆغڵۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی توركمان لە عێراق كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات، پاشان بەرەو هەولێر بەڕێ دەكەوێت و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

هاتنی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ عێراق، لە كاتێكدایە پێشتر پێوەندییەكانی بەغدا و ئەنكەرە بەردەوام گرژ و ناكۆك بوون، بەهۆی سیاسەتەكانی نووری مالیكییەوە، بەڵام دوای هاتنی عەبادی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندییەكانی هەردوولا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕۆن، هاوكات پێوەندی كوردستان و توركیاش لە ئاستێكی زۆر باشدایە و لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە كوردستان پێوەندییەكی تۆكمەی لەگەڵ ئەنكەرە هەیە و لەسەر پرسی ڕیفراندۆم ئەنكەرە كاتەكەی بە گونجاو نازانێت، بەڵام كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

باز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی ئیمزا ل سەر دامەزراندنا زانکویا ئاکرێ کر و چێکرنا وێ چوویە د بیاڤێ بجهئینانێ دا

Lalish Duhok

ئيرۆ120مین ساڵیادا ژدایکبوونا بارزانیێ نەمرە

Lalish Duhok

هژمارا ئاواران د عێراقێ دا بلند بویە

Lalish Duhok