دبکارئينانا گۆشتێ سۆردا سلێمانيێ پلا ئێكێ ب دەست ڤه ئينا
باسنيوز:
بەڕێوبەری كوشتارگەی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت ماوەی چوار ساڵە پارێزگای سلێمانی لە ئاستی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستاندا لە خواردنی گۆشتی سووردا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.
محەمەد محێدین، بەڕێوبەری كوشتارگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی، راگەیاند: “خواردنی گۆشتی سوور خواستێكی زۆری هاووڵاتیانی لەسەرە، بۆیە ئێمە هەموو ڕۆژانە لە كوشتارگەكەماندا نزیکەی 800سەر ئاژەڵ سەر دەبڕدرێن گۆشتەکەیان و بە شێوەیەكی سافی ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی دەكەین.
گوتیشی:” ڕۆژانە 700 سەر كاوڕ 80سەر ڕەشەوڵاخ زۆر جاریش چەند حوشترێك سەر دەبڕین و خاوێنی دەكەینەوە، دواتر گۆشتەكەی بە سافی و بە شێوەیەكی تەندروست دەنێرین بۆ قەسابخانەكانی شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەش كرد: “بەپێی ئەو ئامارانەی لای خۆمان تۆماری دەكەین، ماوەی چوار ساڵە پارێزگای سلێمانی، لە چاو پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لە خواردنی گۆشتی سووردا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
