“پێتڤيه هێزێن توركیا زوو عێراقێ جێبهێلن”
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند پێویسته هێزه‌كانی سوپای توركیا په‌له بكه‌ن له جێهێشتنی خاكی عێراق”.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێویسته هێزه‌كانی سوپای توركیا په‌له بكه‌ن و له خاكی عێراق بكشێنه‌وه”.
هه‌ر چه‌نده له‌و دیداره‌دا كه دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌رێوه‌چوو، باسی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه به تایبه‌تی جه‌نگی داعش كراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری هێز و راوێژكاری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگی دژی داعش له عێراقدان، به‌ڵام به‌غدا به بوونی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا خۆشحاڵ نییه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵدان و پێشتریش گرژی و لێدوانی دژبه یه‌ك، تا ئاستی سوكایه‌تیكردن له نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ندا درووست ببوو”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
