شبكة لالش الاعلامية

گۆشتێ سەر جادده‌يان نه‌كرن؟

گۆشتێ سەر جادده‌يان نه‌كرن؟

باخچە:

بەمەبەستی رێگریکردن و نەھێشتنی دیاردەی گۆشت فرۆشتن لە سەر شەقام و شاڕێکانی دەرەوەی سلێمانی، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە ھەڵمەتەکانیان بەردەوامن و سەرۆکی لیژنەکانیش رایدەگەیەنێت ئەو گۆشتفرۆشانە رووبەرووی یاسا دەکەنەوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ووتی: بەھۆی نزیک بونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەشێک لە گۆشتفرۆشەکان بە دەرفەتی دەزانن بۆ گۆشت فرۆشتن لەسەر شەقام و شاڕێکان، کە یاسا رێگری لەوکارە کردووە بە تاوانی بینراو (جرائم مشھودە) ناوی ھێناوە و لیژنە ھاوبەشەکان بە ھاوکاری پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان ھەوڵی بنەبڕکردنی دەداتەوە.

گۆران قادر ووتیشی: ھۆکاری سەرەکی لە رێگریکردنی فرۆشتنی گۆشت لە شەقامەکان نەپشکنینی ئاژەڵەکە و رەچاونەکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردنە کەگۆشتی ئاژەڵەکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر تەندروستی ھاوڵاتیان.

ئاماژەی بە ئەوەکرد کە: ھەڵمەتەکەی ئێوارەی دوێنێ کەلەلایەن لیژنەی باڵاوە ئەنجام درا، دەست بەسەر ١٢ ئاژەڵی سەربڕاودا و سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی گۆشتفرۆشەکان بەکاریان ھێناوە، گیراوە، و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

ھەربۆئەو مەبەستە و بنەبڕکردنی دیاردەی گۆشت فرۆشتن لەسەر شەقام و شاڕێکاندا، لەچەند کۆبونەوەیەکدا ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی ئاگاداری کوشتارگە و ئەوکەسانەی کردۆتەوە کە پیشەیان سەربڕینی ئاژەڵە، لە کاری نایاسایی دوربکەونەوە و ئەو ئاژەڵانە سەرنەبڕن کە گومانی نەخۆشی و لاوازییان لێ دەکرێت، تا رووبەرووی یاسا نەکرێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچەکا دهۆکێ وەک نوێنەرا ئیراقێ ل گۆپیتکا یۆئێنێ یا گەنجان ھات ھەلبژاتن

Lalish Duhok

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا “چايێ”یه‌

Lalish Duhok

ئه‌رێ به‌نيشتى مفا یان زیان هه‌يه‌ ؟

Lalish Duhok