شبكة لالش الاعلامية

باشترین شێوازێ سه‌ره‌ده‌ريكرنێ لگەل ره‌قيا زارۆكان

باشترین شێوازێ سه‌ره‌ده‌ريكرنێ لگەل ره‌قيا زارۆكان
SNN:

منداڵی کەلە رەق بەوە دەناسرێتەوە کەخواست و ئیرادەیەکی بەھێزی ھەیە و مامەڵەکردن لەگەڵیدا سەختە جا ئەگەر بەم جۆرە لەدایک بووبێت یان لەکۆمەڵەوە ئەو سیفەتەی بەدەست ھێنا بێت، یان توشی گرفتی کەم تەرکیزی بووبێت بەھۆی چالاکی زۆر و گرفتی دەمارییەوە، یان رەنگە تەنیا قۆناغێکی سروشتی منداڵ بێت کەپێیدا تێپەڕبێت.
بۆیە دەبێ دایکان پەیڕەوی ئەمانە بکەن:
١. خۆت بەدووربگرە لەلێدان و سوکایەتی پێ کردن چونکە منداڵ دەکاتە خاوەن کەسایەتییەکی توندوتیژ.
٢. خۆشت کەللەرەق مەبە لەبەرامبەر داواکارییەکانیدا و رەتی مەکەرەوە.
٣. خۆشتن: ئاو ئەو ئاگرە لەناودەبات کەلەناختدایە و ھەستەکانت ھێور دەکاتەوە و توڕەبونت ناھێڵێت
٤. لەباوەشگرتنی منداڵەکەت: باشترە باوەشی منداڵەکەت بکەیت و لێی تێ بگەیت و بەھێواشی قسەی لەگەڵ بکەیت بۆ ھێورکردنەوەی.
٥. ھێمنی: ھەوڵ بدە دەمارت ھێور بکەیتەوە و ھێندەی دەتوانیت خۆراگربیت چونکە کەلەرەقی لەبەردەم منداڵەکەت ھێندەی ترت دەکات.
٦. ھەناسەیەکی قوڵ بدە لەبەردەم منداڵەکەتدا بەر لەوەی توڕەبیت یان بقیژێنیت.
٧. کاتێ ھەست بەتوڕەیی دەکەیت لەمنداڵەکەت ھەوڵ بدە بچیتە چێشتخانەکەت و چ خواردنەوەیەک بەلاتەوە خۆشە بیخۆیتەوە.
٨. خەوتن: بۆ پاراستنی میزاجی خۆت باشترە کەمێک پشوو بدەیت ئەمەش ھاوکاریت دەکات لەرزگاربون لەکەلەرەقی منداڵەکەت و رووبەرووبونەوەی بەھێمنییەکی زیاتر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لام ڤان تشتان ل ژنێن خۆ ڤه‌دشێرن 

Lalish Duhok

ئەڤ 10 نیشانە دیاردکەن تە ئاریشە یێن د گۆلچیسکان دا هەین

Lalish Duhok

خوارنا ئێك كه‌ڤچكێ ته‌حینێ ئه‌ڤ گهۆڕين ل له‌شێ مرۆڤى دا چێدبن 

Lalish Duhok