شبكة لالش الاعلامية

“سەربەخۆیا کوردستانێ،دەرگه‌هى ب جینۆساید ناساندنا کەیسا ئێزدیان ل دادگه‌ها نێڤ دەولەتی ڤه‌دكت”

“سەربەخۆیا کوردستانێ،دەرگه‌هى ب جینۆساید ناساندنا کەیسا ئێزدیان ل دادگه‌ها نێڤ دەولەتی ڤه‌دكت”

دهۆک-KDP.info-

راوێژکارێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کە کوردی ئێزدییە دەڵێ، سەربەخۆیی کوردستان دەرگای بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدیان لە دادگای نێودەوڵەتیی دەکاتەوە.

کوردانی ئێزدی بەهەموو توانایەکییانەوە پێشوازی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەکانیان دەکەن، هەروەک (خالیدە خەلیل)، راوێژکاری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان مکوڕی کوردانی ئێزدی نیشاندەدات کە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بۆ کوردانی ئێزدی دەرچەیەکی گرینگە بۆ پارێزگاریکردن لێیان تا جارێکی دیکە کارەساتی ناخۆشیان بەسەردا نەیەت و کۆمەڵکوژ نەکرێن، چونکە روونی کردەوە کە تا ئێستا ٧٤ فەرمانی کۆمەڵکوژی بەسەر کوردانی ئێزدییدا هاتووە و تەنیا سەربەخۆیی کوردستان دەتوانێ دەروونی ئێزدیان ئارام بکاتەوە.

کوردانی ئیزدی لە مێژوودا ٧٤ کارەساتیان بەسەردا هاتووە و لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ـیشەوە دوو کارەساتی دیکەیان بەسەردا هاتووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ کارەساتی سیبا شێخدرێ و گرعزێر و، کارەساتی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ کە داعش کۆمەڵکوژی کردن.

راوێژکارەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەو باوەڕەدایە کە سەربەخۆیی تاکە گرەنتییەکە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە دادگای نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسرێ.
کوردانی ئێزدی لە بەغدا بێئومێدبوونە، چونکە هاوکاریان ناکات تا کەیسەکەیان بە جینۆساید بناسرێ، ئەوان دەڵێن بەغدا ئەگەر نیەتی باشبووایە دەیتوانی لەو کەیسەدا زۆر هاوکاربووایە، هەروەک ( حوسێن قاسم حەسوون) گوتەبێژی لیژنەی بە جینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە لێدوانێکی پێشووتریدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە کە بەغدا هاوکاری کوردانی ئێزدی ناکات بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدیان بە جینۆساید بناسرێ.

کەسایەتییەکانی کوردانی ئێزدی دەڵێن، دووجار ئەوان کۆمەڵکوژ کراون جارێک بەهۆی نەتەوەکەیانەوە کە کوردن و جارێکی دیکەیش بەهۆی ئەوەی کە ئاینیی تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆیە زۆر بەگەرمیی پێشوازی لە ریفراندۆم دەکەن و دووجار دەنگدان بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم دەخەنە سەرشانی خۆیان، جارێک لەبەر نەتەوەکەیان و جارێکی دیکە لەبەر ئاینەکەیان.
جێی ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە بۆشایی سوپای عێراقدا کە داعش هاتە مووسڵ، تیرۆریستانی داعش گەمارۆی شنگالیان داو زیاتر لە هەزار کەس لە شنگال شەهیدبوون و زیاتر لە ٦ هەزاریش رفێندران و ٤٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال و دەورووبەری دۆزراونەتەوە.

ئەگەرچی لە ئێستادا زیاتر لە ٣ هەزار کوردی ئێزدی بەهەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستی داعش رزگار کراون، بەڵام هێشتا زیاتر لە ٣ هەزار کوردی دیکەی ئێزدی ماون رزگار بکرێن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە ئەوان لە هەوڵی بەردەوام دەبن بۆ رزگارکردنی تەواوی ئیزدییەکان.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شاریا هاریكاری ل سەر پەككەفتی و خێزانێن كێم دەرامەت هاتنە بەلاڤكرن

Lalish Duhok

هژمارەكا پرۆژەیێن خزمەتگۆزاری ل ناحیا باشیكێ‌ دێ‌ ئێنە ئەنجام دان

Lalish Duhok

هاریکاریێن مرۆڤی لسەر 250 خێزانێن کێمدەرامەت هاتنە بەلاڤکرن

karwanhaji