شبكة لالش الاعلامية

حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوز: توركيا دژى سه‌ربه‌خۆيىا كوردستانێ ناسه‌كنت 

حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوز: توركيا دژى سه‌ربه‌خۆيىا كوردستانێ ناسه‌كنت 
K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ى حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوزى توركى ره‌تيكرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ى بۆى هه‌بێت شه‌ڕى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌رێمه‌ سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نێت.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى تورك ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى رايگه‌ياندبوو، پێويسته‌ رێى له‌و ده‌وڵه‌ته‌ كوردييه‌ بگيرێت كه‌ له‌ دواى ريفراندۆم راده‌گه‌يه‌نرێت.

له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و پرسياره‌ى وروژاندووه‌ ئايا توركيا ده‌توانێت رێگرى له‌ راپرسييه‌كى تايبه‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات؟ له‌ وه‌ڵاميشيدا نووسيويه‌تى: نه‌خێر.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و پرسياره‌شى كردووه‌، ئايا توركيا ده‌توانێت شه‌ڕ له‌ دژى كورد رابگه‌يه‌نێت، له‌ وه‌ڵاميشدا نووسيويه‌تى: له‌ راستيدا ئه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و تايبه‌تمه‌ندى توركيادا نييه‌ ده‌ستوه‌ربداته‌ ئه‌و پرسه‌. باشتريش وايه‌ له‌و پرسه‌دا بێده‌نگ بێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌رپرسانى تورك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبوڵ وه‌ك كه‌سايه‌تى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ پێشوازى له‌ كه‌سايه‌تييه‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن و چۆن ده‌كرێت شه‌ڕى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بكرێت؟

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هيچ شه‌ڕێك به‌ دواى خۆيدا ناهێنێنت.

يه‌ڵدرم له‌ وه‌ڵامى باخچه‌ليدا گوتى: شه‌ڕ له‌ نێوان كێ و كێدا.. ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان روونه‌ و بڕوامان وايه‌ راپرسى بڕيارێكى هه‌ڵه‌يه‌ و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراقێكى يه‌كپارچه‌داين.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مريكا دانپێدانێ بكارئينانا حه‌شدا شه‌عبى بۆ چه‌كێن وێ دژى كوردان دكه‌ت

Lalish Duhok

ئیسپانیا.. 2000 هكتارێن ئه‌ردێ چاندن و دارستانێ هاتنه‌ سۆتن

Lalish Duhok

حكوومەتا هەرێما کوردستانێ بودجا هەلبژاردنا پەرلەمان و سەرۆكایەتيێ پەسه‌ندكر

Lalish Duhok