شبكة لالش الاعلامية

گوگل دبتە پسپۆڕێ دەروونی!

گوگل دبتە پسپۆڕێ دەروونی!

رووداو-سلێمانی

سێرچی گووگڵ دەبێتە پسپۆڕی دەروونی، بەوەی تاقیکردنەوە و رووپێوییەکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی نەخۆشیی خەمۆکی بۆ هەوادارانی دابیندەکات.

کاتێک کەسێک دەچێتە سەر گوگڵ و لە شوێنی سێرچەکە دەنووسێ “بۆچی من خەمۆکم” یان “ئایا من تووشی خەمۆکی بووم؟”.

سیستمە نوێیەکە بە هاوئاهەنگی نێوان گوگڵ و هاوبەندیی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان پەرەی پێدراوە.

ئەوە یەکەمجارە گوگڵ خزمەتگوزاریی خەمڵاندنی باری دەروونیی مرۆڤ بخاتەکار و سەرەتا لە ئەمریکا کاردەکات و پێشبینیدەکات لە داهاتوو فراوان بکرێ بۆناوچەکانی دیکەی جیهان.

ملیۆنان کەس لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا تووشی خەمۆکی دەبن. کۆمەڵەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ئەمریکا (ADAA) دەڵێ خەمۆکی بڵاوترین نەخۆشیی دەروونییە.

خەمۆکی (depression) نەخۆشییەکی دەروونییە و کار لە هەموو هەست و سۆزەکانی مرۆڤ دەکات. کار لە هەڵسوکەوت و هەڵوێستی کەسەکە دەکات و دەکرێ لە هەر رەگەز یان تەمەنێکدا دەربکەوێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆكارێن توشبوونێ ب نه‌خۆشیێن ده‌رونی

Lalish Duhok

رۆژ گرتنه‌كا ته‌مام ب رێڤه‌يه‌  

Lalish Duhok

سبەی مه‌زنترين پێشانگه‌ه دێ ل ھەولێرێ ئێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok